تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەربەست
نێوی پیاوانه٬ ئازاد٬ ئازادە. ئازا٬ ئازاسەر٬ بەزات٬ زاتدار٬ بێ پێشگر
سەربەست کردن
ئازاد و سەربەخۆ بوون. نرخێکی زۆر دانانە لەسەر چتێک تا خاوەنەکەی دەستخەڕۆ ببێ و لەو نرخەی کەمتر نەفرۆشێ و دابمێنێ بە دەستییەوە
سەربەستبوون
ئازاد و ڕزگاربوون
سەربەستن
سەرپێچان. سەری کاروفەرمانێک خستنە دەست
سەربەستی
ئازادی ٬ سەربەخۆیی٬ ئازاسەری٬ بەجەرگی٬ نەترسان. سەربەستی. شەرم و سڵ نەکردن
سەربەستێتی
ئازادێتی
سەربەستە
مەبەس لە چتی شاردراوەوە و داپۆشراوە
سەربەسی
سەربەسە
سەربەسته٬ مۆرکراو
سەربەسەر
سەرەوسەر٬ (باک.): سەربسەر٬ بەقەد یەکتری٬ گۆڕینەوەی دوو چت بەیەکتری بە بێ باقی دانەوە
سەربەسەرێ
یەکترنامووسبردنی دوو نێرینانه٬ گانگۆڕکێ٬ سەربەسەرد
سەربەسەرە
گانگۆرکێ٬ سەربەسەرێ
سەربەش
شڕە٬ میرات٬ پاشماک. بەشێکی سەرپشکە لە ناو چەند بەشێکیدا لە چتێک
سەربەلگ
(باک.): گەڵای چکۆڵەی تووتنێیە
سەربەمۆر
سەربەستراوه٬ مۆرنەشکاو٬ قوتوو یا شووشەیێکە٬ کە پڕ بێ لە چتی بە نرخ و سەرەکەشی مۆر کرابێ
سەربەن
سەربەند(زا.):چەرمی سەر پەنجەی (نەعل)ە.
سەربەند
سەربەن٬ سەرەتای هەڵبەستێکە لە پارچە هۆنراوەیەکیدا٬ تاکە هۆنراوەیێکە ٬ کە لە حەوت بەنداندا دووپاتە بکرێتەوە
سەربەکڵاوە
گیایەکە.کڵاوەسەر٬ بارانەیێکە٬ کە دەکەوێتە سەرزەوی وەکوو کڵاوەو سەربەگۆپکەیه٬ جارجارەبەفریشی لە گەڵە
سەربەگۆبەند
سەرەوخوواربوون
سەربەرەو خووار بوون