تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مارانی
(دزە.):چتێکە خڕ بهۆنرێتەوە
مارانە
(فە.):مۆرانە
ماراژۆک
مارێژۆک. گیایێکە لە هەوەڵی شەوێدا تا بەیانی بستێک بڵند دەبێ کە ڕۆژی لێدا پیر دەبێ. ئەو گیایە لەکاتی بارانەدا دەبێ٬ بە هێلکەوڕۆنەوە سوور دەکرێتەوە
مارمارانێ
(هەو.):گەمیەکی منداڵانەیە
ماشران
گەسک دران٬ ماڵران
مام برایمە
(موک.):ترێی دۆشاوی٬ جوورە ترێیەکە
مام میرانی
گیایەکە بنەکەی دەکوترێ و بە ووردی وەک تۆز دەخورێ بۆ زگ ئێشەو مایەسیری زۆر باشە
مام مییرانی
مامییرانی٬ گیایەکی تاڵە بنەکەی بە ووشکی دەیکەنە تۆز و دەخورێ٬ بۆ زگ ئێشە و مایەسیری زۆر باشە
مامییراب
مامییرانی. زەردەچێوەیەکە گڕە و پێوە دەنووسێ
مانگ گیران
گیرانی مانگ. برزبوونی بەشێک یان سەراپای مانگ لەو کاتەی هەڵاتووه٬ لەبەر ئەوەی زەوی دەکەوێتە نێوان ڕۆژ و مانگ و لێ ناگەڕێ تیشکی ڕۆژ بە تەواوی بگاتە مانگ
ماڵران
گەسک دران٬ داماڵان٬ داماڵران
ماڵوێران
ماڵ کاول٬ مال کەمباخ٬ لێ قەوماو و چارەڕەش٬ هەیخۆم:هەی لێ قەوماو و ماڵکاوڵ خۆم
مدران
(زا.): ڕاوەستان
مدرای
(هەورا.): ڕاوەستان٬ ڕاوەستاون
مرار
(باک.): مندار٬ لاشه٬ -بوون: . –ی مرواری
مراز
ئارەزوو٬ مراد٬ ئامراز٬ پارچەیەکە لە کەرەستەکانی جوتی و دارتاشی و هەموو پیشەیەک. –ی کارەبایی: کەرەستەی کارەبایی
مرازسازی
هونەری میکانیک
مراندن
پێڕاهێنان٬ سلارکردن٬ کوشتن
مرانگیین
مراوی
مەراڤی٬ -ی مێ: بۆرە باڵندەیەکی ناودارە کێوی و کەوی و ئاویشی هەیە گەردنی دیغێکی سپی یا ڕەشی تێدایه٬ (زەن.): مامراوی