تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەراسیمە
سەرگەردان٬ سەر لێ تێکچوو٬ سەرسووڕماو٬ واق٬ هاژوواژ٬ دەسەپارچە٬ دەمەق
سەراسیمەبوون
سەراسیمەکردن
سەراسیمەیی
سەرگەردانی٬ سەر لێ تێکچوون٬ واق ووڕی
سەراسێ
(ئەردە): سەرئێشە: دراوسێ لە دراوسێ دەگری سەراسێ٬ دەردەسەری.
سەراسەر
سەرانسەر٬ سەرتاسەر
سەراسەر
سەراپا٬ بەتەواوی٬ سەرتاپا٬ لەسەرەوە تا دووایی.
سەرامەد
سەران
چیایان٬ سەرەوەی چیایان
سەران
سەرەوەی چیایان ٬ تۆقەسەری کێوان٬ چیایان٬ کێوان
سەراندن
زەڕینی گووێدرێژە
سەرانسەر
سەراسەر٬ لەمسەرەوە بۆ ئەو سەر٬ سەراپا٬ تووێژاڵی سەرەوەی چت٬ سەرانسەری ماستەکەم خوارد.
سەرانگا
سەرانگایی
بەرایی٬ پێشایی٬ لەپێشدا٬ واژی دووانگاییە.
سەرانگرێ
سەرانگرێ بوون
هەڵەنگووتن٬ کەوتن و تەقڵە لێدان
سەرانگرێ کردن
خستن٬ هەڵەنگاوتن
سەرانگووێلک
سەرگووێلک٬ گووفەک٬ زبڵدان٬ زبڵگە٬ سەرانگۆلک٬ سەرەتووێلک.
سەرانە
زێرەسەر٬ باج٬ خەراج٬ (باد.) خووک٬ قوربانی سەر٬ باجێکە لەم و لەو دەستێنرێ لە جیاتی سەری خۆی ٬ -ی مرۆو مەڕو ماڵاتان .