تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووران
چەرخان، خەمخوواردن.
سوورانە
پارەیهکە ئاغا لەزاوای دەستێنێ لە کاتی ژنهێنانێدا.
سووراهی
سووراو(موک)
جوورە ترێیەکی سوور وسپییە گلووی خڕە و هێندەی گێڵاسێکییە دەنکی هەیە و بۆمێلاق باشە وەکوو کاژاوی وایە، گیایەکی کێوی ودەستچێنیشە گەڵایەکانی سوورێکی قاوەیین وپانن گوڵی ڕیشاڵ ڕێشاڵە و بەژنێک بڵندەبێ دووای ووشکبوونی گوڵەکەی تۆوێکی ووردی وەکوو زەنگیانەی تێدا یەو دەتروسکێ وبەهەموو ڕەنگێکی دەنووێنێ،گوڵەمەخمەری، سوڕاو،قەدیفە، سەوڵ(موک) جوورە گۆرانییەکە، ڕەنگێکی سوورە ژنان لێوو ڕوومەتیانی پێ سووردەکەن، سووراڤک.
سووراوسپیاو
دوودەرمانی سوورووسپین، ژنان ڕووی خۆبانی پێ جووان دەکەن.
سووراووک
سووراوکردن
سووراو بەکاربردن.
سوورایی
سووهران
لەسەدەی چارهمینێدا ناوبانگی پێشوویان سەریە بوو دانیشتووی شەقلابات و تلهەفتوون بوون ئێستا بەزازای شنۆیە ناودەبرێن.
سووێراووک
شۆراووک، شۆراڤک.
سپی هەڵگەراو
سپی کراو
پاکراو.
سپێرراو
سۆرابەردامەما(هەو)
گەمەییکی کوردییە.
سۆراخ(باد)
سالۆخی پەیغام، هەواڵ،سەردەم، سهروەخت،تەڵیو، سوراغ، نونگ، بنە، دینا،گومان-کردن: هەواڵپرسین، ویکەوتن،سوراغکردن.
سۆراغ
سوراخ-کردن: سووسەکردن، شووێن، هەڵگرتن، بەڵگەدۆزینەوەی چت یا کەسی ووبنوو.
سۆران
ناوی پیاوانە،ناوی هەرێمێکی کورستانێیە لە نێوانی زێی گەورەو گچکەدا-ە: سوورانە، پارەیێکە،کەمیری لەزاوایا لەکەس وکاری زاروا دەستێنێ.
سۆرانی(زا)
ههرمێ لاسورە، جورذە هەڵپەڕینێکە، دانیشتووانی خاکی سۆران، ئەنگوچک، کلکەنگوچک، کەلانگوچک،ئاوەستێ، لەوەندی، فەقێیانە، ئاسووێنە،لیفک، قۆچکە(ئەردە) قۆچکەی سۆرانی.
سۆراهی(باک)