تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تنراو
توراو(زەن.، کەل)
توراپ. نێوی نێرینانە بەڵان توراپ دەنووسرێ
توراپ(زەن.، کەل)
نێوی نێرینانە بەڵان توراو دەخووێنرێتەوە
تووراق(زا)
تووران
ووڵاتی ڕۆمان، ووڵکەی ڕۆمیان. تورکستان
تپلابەرانکێ(باک)
(باک) تپلابەرانکێ. قامکە گەورە. (باک) تپلکێ، ڕانکی. (دەر) کەلە. (نەە) تلیابەرانێ
تکباران
تنۆکەی بارانە
تۆراخ
(باک) تۆراق. (موک) ماستێکە بۆ چەند ڕۆژێکی لەناو توورەکەیێکی دەکرێت و شیووتیشی تێکەڵاو دەکرێ، هۆی ناوبرانی بە تۆراخ ئەوەیە: چوونکوو شیوتی تێدەکرێ و لە ڕەواندزیش بە شیوتی دەڵێن دۆراخ، کە ئاوەکەی ڕۆیشت تامێکی ز ۆر خۆشی هەیە جارجار دۆشی تێدەکەن تا ئاوەکەی بچۆڕێتەوە. (ئەردە) هیزە، مەشکە، تەجەرە
تۆراخدان
کیسەس تۆراخی
تۆراغان
تۆراق
دۆی کوڵاوە لە کیسەی دەکەن و هەڵی دەواسن، کە تەواو ئاوەکەی چۆڕاوه_ی پێدەڵێن، کەشیکیشی لێ دروستدەکەن
تۆران
زیزبوون، ڕەنجان، سڵ بوون. (دەر) تۆریان. دڵگیربوون لە چتێک. دەربەدەرو هەترەبوون
تۆراندن
تووڕەو سڵکردن، زیزکردن. ڕەنجاندن، دڵگیرکردن، ڕەمانن. دەربەدەر کردن
تۆرانن
تۆرانی(باک)
سەگی تۆراو، تۆر، تۆرە
تۆراو
نەبان، تۆریاو، زیز، سڵ، ڕەنجێنراو، ڕەنجانراو
تۆراک(باک)
جوورە پەنیرێکە
تۆکەرانێ(ڕەوا)
زۆرەوانێ، زۆرەبانێ. مل ملانێ