تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرانگرێ کردن
خستن٬ هەڵەنگاوتن
سەرانگووێلک
سەرگووێلک٬ گووفەک٬ زبڵدان٬ زبڵگە٬ سەرانگۆلک٬ سەرەتووێلک.
سەرانە
زێرەسەر٬ باج٬ خەراج٬ (باد.) خووک٬ قوربانی سەر٬ باجێکە لەم و لەو دەستێنرێ لە جیاتی سەری خۆی ٬ -ی مرۆو مەڕو ماڵاتان .
سەرانەستاندن
سەربارانە
باجێکە لە باری وەردەگیرێ.
سەرخوراندن
سەرخورانن
سەرسەرانێ(هەر)
گەمەیەکێ کوڕانە
سەنگرانەوە
تۆزێ هەڵوێستکردن،کەمێ ڕاوەستان بۆ بیر کردنەوە،هەڵوێست کردن، هەرگیان لەبەرێکی لەڕۆییشنیدا تاوێکی ڕاوەستێ وبڕوا سا بەهۆی هەر چیەکیەوە بێ پاشەوپاش بگەڕێتەوە-ی: پێدەڵێن سڵەمینەوە.
سەوگراندن(باک)
دڵنیاکردن، ئەرخەیاندن، بسەوگرنە.
سەیرانکار
سەیرانکەر، سەیرانگەڕ.
سەیرانکردن
چوونەسەیران.
سەیرانگا
سەیرانگە، شووێنێکە سەیرانی لێبکرێ، گێڵگە.
سەیرانگە
سەیرانگا، وار، هەوار، سەیرانگەهـ، گۆرانگە.
شاراندن(باک.)
شارانگەڕ
وێڵ٬ سەرگەردان.
شاردرانەوە
لەبەر چاوەوە لا دانی چتێک٬ بزرکانی شتێک.*
شوکرانه
شوکرانه بژێر
سوپاسکار. ـ ی: سوپاسکاری.