تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باپیران
باکران
هەڵامسان، پەنمان، (باک) پژبوون
بردران
بزران
بومادەران(موک)
گیایەکی بۆنخۆشە
بووران
بگیران
بگارد، بەجێی هێشت، لەبیری کرد
بڵاوکران
پخشان
بۆران
(باک) بایێ دووژوونیە، بارانە یا بەفرێکە بەدەم باوە ببارێ، شڵێوە، ڕەهێڵە، تۆف. بای سەخت. کاتی باو بارانەی سەخت
بەختەباران
بارانێکە لە بەهاراندا بۆ بەختی خەڵک ببارێ، جۆزەردان، بەختەباران، مانگی مایسێیە ، کە 31 ڕۆژە، مانگی دووەمی بەهارێیە
بەختەواران(هەورا)
بەخشران
ئازادکران، لێ بووران
بەران
شەکەنێری سێ ساڵییە. خەرت کە گەیشتە سێ ساڵان دەبێتە بەران، هۆگەج، وەرەن، (دەر) وەران، وەروەن، تیگڵ، قۆچ._خوواردن: تەگەگرتن، وەتەگەگرتن، (ئەردە) مژان
بەرباران(باک)
بەرخەبەران(کە)
کاووڕەبەران
بەردەباران
کوچک باران، سەنگەسار، سەنگباران، بەردفڕێدان، بە زۆری بۆ یەکێک یا یەکێک بە بەردان کوژتن و کۆمایەک بەرد لەسەر گۆڕەکەی کۆ کردنەوە._کردن: بەبەردان داگرتن
بەستران
پێچدران، پێچ خوواردن، گرێدران. بوونە سەهۆڵ، (باک) تلوونج. مەیین._ی دەرک و پەنجەره و ئیتر: داخران، پێوەدران. لە ترسان_: جڤنین._ی پیاوێک لە چوونە لای خێزانی لەبەر سام یا چتێکی پووچی تر
بەسەرەوگەران
مووشەکردن، خۆبەخێو کردن بەم و بەو؛ فیسارەکەس هەر بەسەرەوە دەگەڕێ