تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پارازک(باک)
پارازۆ(باک)
پێ لێپارازتن
چاوەدێری کردنی چتێک بۆ ئەوەی، کە پێی لێنەنێ
پەزێ بەرازی(باک)
پەزی چاڤڕەش
ئاراز
ڕووبارێکی گەورەیە دەکەوێتە سنووری کوردستان و یەکێتی سۆڤیەت
ئافراز(باک)
ئامراز
مراز، کەرەستە، یەکێکە لە پارچەکانی کەرەستەی جووتی و دارتاشی و ئیتر
ئاڤراز
ئەمراز
ئامراز،(موک)مراز
ئەڤراز(باک)
بزڵەبەراز(هەورا)
کوودەڵەبەراز، بێوڵە
بیراز
وەرەنیا، (هەو) بەرەنیا، (هەورا) میراس، چاک کردنەوە،_ی ئاشی._کردن: ڕەقاندن، قەیارەکردن، زبرکردنەوەی دیوی ناوەوەی بەرداش و دەستاڕ دووای سووانی کەل و کونگرتنی دیواری ووشکە کەڵەک، دیوارکردنی ئەملاو لای کارێزو گۆڕ بە ووشکە کەڵەک، لێدانی زۆر
بەراز
ووراز، خووگ، (فە) گوراز، خووک، خووگ، (دەر) وەراز، کەمێک لە گاجووت گچکەترەو کلکی کورتەو دووسمە، بەرازی مێ: دەڕ، مالۆس، ماویەبەراز، مەهوو، (فە) ساگەوان، بەرازی نێر: یەکانە. بەرازی کێوی، (باک) بەرازێ کەدی، بەرازی کەوی، (باک) بەرازی کووی، گورانە. جانەوەرێکی کەوی و کێوی و مل کورت و ئەستوورو بۆزە بە نێرەکەی یەکانەو بە مێیەکەی دەڕ یا مالۆس دەڵێن وەکوو سەگ بە جارێکی چووار پێنج کوودەڵەی دەبی، بەراز زۆر مێمڵی کشتوکاڵە بەتایبەتی مەرەزەو جۆو گەنمەشامی و زۆریش حەز لە بەهی و پیازو خووگانەی دەکات، هەر زەوێیکی زەلدارو یا زۆر ڕەق و پتەوبێ گاجووت نەتووانێ بیکێڵێ چەند دانە بەهی یا پیازە خووگانە لەو زەویدا لە چەند جێگەیەدا دەشارنەوە بەراز بە شووێن بۆنیدا دەگەڕێ تا دەیدۆزێتەوە هەموو زەویەکەی دەکێڵێ بە شفرەکانی و دەیانخوواو ئەو جار دەڕوات. قیتکایی سەری شاخانە. (خۆ) بازگە. (هەورا) قوتکە، لووتکە
بەرگ ووراز(هەورا)
تراز
هاوشان، تەراز._کردن: ڕێک و پێک و تەراز کردن. (ئەردە) جوورە گیرەو ئەشکەنجەیێکە، کە چتی پێ توند دەکرێ. تەرازووی بەنا. (ئەردە) گیرە. بەشگا
تەراز
ڕێک، بەرانبەر، جووت، ڕێک و پێک. هێندەی یەکتری، (دەر) دەرانوەر. (ڕۆژ) خواستنەوەی ئاژاڵە بۆ بەشە ڕۆن و دۆشین، کە تەنها بۆ مانگا بەکار دەبرێ بۆ مەڕو بزن دەڵێن (شووانکارە). (باک) سەوزی، تەڕی، بەرووبۆ، داهات
جل ووراز(هەورا)
حلدروو
زین ووراز
(هەورا.): زیندروو
سەرفیراز
سەربڵند،سەربەرز
سەرفیراز بوون
سەربەرزبوون
سەرەفراز
سەربڵند٬ جوورە خشڵێکی ئافرەتانە٬ لەم بەیتانەدا دەڵێ: دوڕ و یاقووت و مەرجان سەرەفرازە هەتاشاشان
شیراز
قرازەقراز
(دەر.):گارەگار