تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



براخووا
براخو: برای ژنی مرۆیە
تۆراخدان
کیسەس تۆراخی
خێراخۆ
بەخێری خۆت، لەڕووی پیاوەتی و مرۆڤایەتیەوە
داراخورمێ
(باک.): دارەخورما
داراخۆخێ
(باک.): دارەخۆخ
دراخە
مەڵۆی دەخڵ
قیراخکردن
(زا.): خۆکۆکردنەوە و داوێن بەلاداکردن بۆ بە ڕێگادا ڕۆییشتن
قەراخگرتن
کەناری سیخمەو کەواو چتی تر گرتن
مییراخۆر
سەرۆکی مەیتەرو سەییزانە
چراخان
بەبۆنەی شادمانی و پیرۆزی و چتێکی ترەوە، کە لەناو هەموو کۆڵان و پێش دووکان و بازاڕیدا زۆر چرا هەڵکرابێ_ی پێدەڵێن، شەوگڕ
چراخپا
هەستانە سەر پاشووانی ئەسپان
چەراخۆخ(باک)
بەشی ژوورەوەی مەدبەقێ
تۆراخ
(باک) تۆراق. (موک) ماستێکە بۆ چەند ڕۆژێکی لەناو توورەکەیێکی دەکرێت و شیووتیشی تێکەڵاو دەکرێ، هۆی ناوبرانی بە تۆراخ ئەوەیە: چوونکوو شیوتی تێدەکرێ و لە ڕەواندزیش بە شیوتی دەڵێن دۆراخ، کە ئاوەکەی ڕۆیشت تامێکی ز ۆر خۆشی هەیە جارجار دۆشی تێدەکەن تا ئاوەکەی بچۆڕێتەوە. (ئەردە) هیزە، مەشکە، تەجەرە
دۆراخ
گیایەکە بە تۆو دەچێنرێت و گەڵای وورد و بۆنخۆشە لە ناو کفتە و دۆ و تۆراغی دەکرێ بۆ بۆنخۆشی.( ڕەوا.): هۆ و مایەی ناوی تۆراخیش هەر لەوەیە، کە دۆراخی تێدەکرێت
دۆوراخ
دۆڵە تۆراخ
زنجیرەی قەراخ نەخشکاری
زنجیرەی کەناری نەخشکاری
سۆراخ(باد)
سالۆخی پەیغام، هەواڵ،سەردەم، سهروەخت،تەڵیو، سوراغ، نونگ، بنە، دینا،گومان-کردن: هەواڵپرسین، ویکەوتن،سوراغکردن.
قومراخ
(ئەردە.): گورج٬ ئامادە
قۆراخ
(زرا.جا.هەورا.):جەمام٬ کەسێکە کەم گەڕابێ و لە گەڕانێدا زوو ماندوو بێ. (جا.):قەیاسه٬ کەژوو
قەراخ
قەراغ٬ (موک.) کەنار٬ پەڕ٬ (ڕەوا.) ڕۆخ٬ ڕوخ٬ (موک.) لێوار ٬ سیله٬ لەوچک٬ هیش٬ دەم٬ گووێ٬ (ئەردە.): قەوورخه٬ جەمک.- چۆم: دەم ڕووبار٬ گووێ چۆم.- دەریا: زریەپەڕ
چراخ پێبوون(کۆ)
لە پڕڕا هەڵستان
چراخ(ئە)
کشتوکاڵی باشی نازوا. چرا. گیانداری بەدەماخ و قەڵەو
کەراخ
(باک.):بەشێکە لە چەند بەشان ٬ دەوڵەمەندێک کارێکی خۆی دەدا بە یەکێکی لەچەند بشان بەشێکی دەداتێ. برنج چنین