تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەی
دە، دا، دادەی، ووتەی هاندانە. بەڵێ، بڵێ. بۆ دەنگدانی ووڵاخان بەکار دەبرێ. بۆ هاندانی سەگانش بەکار دەبرێ، کسکس، حەلە لەلە، دیی. (فە.) دێ ، گوند، لادێ. زووکە، زووبە
دەیدی
لە (دەیدک)ی کورتکراوەتەوە، (باک.): لایی لایەیە. کاتێکی ژنان منداڵی خۆیان دەنووێنن دەڵێن : دەیدی لاو دەیدی، دەیدک لانکە هێلینا زارۆکی مرۆڤانە
دەیرگ
(کە.): دیرەک
دەیری
(کە.): دەهری، ئەوانەن کە بڕوا و باوەڕیان لەسەر ئەوەیە کە گێتی هەر بووە و هەر دهبێ و پەروەردگاری نیە. دێرنیشین، دێوانە، شێت، هەردە
دەیسا
دەیسادەی
بڕوانە: دەیسا
دەیسەم
(باک.): پادشایەکی کوورد بووە لە کوردستان و ئازەربایجانێدا فەرمانڕەوایی کردوو لە پاشان بە دەستی ساڵار کوڕی مامەلان گیراوە و چاویان ڕژاندووە و دووایە کوژتوویانە
دەیلاخ
(باک.): گووییک، گۆلکی ووشتری، بەچکەی ووشتری.
دەیلەم
(ئەردە): نێوچاوان، تووێڵ، ناوی تیرەیەکی گەورەیە لە کورد، ابوالفدائ الحموی لە باسی کورداندا دەڵێ: فارس سێ ناوی هەیە یا سێ باوکی هەیە و یا سێ نەتەوەن:کورد، جیل،دەیلەم، وادیارە کە جیل ناوی فارسی بە خۆیەوە بەستووە بەڵام کورد بە ناوی خۆی مایە تەنها دەیلەم بزر بووە،هێندێک دەڵێن ترکی ئازەربایجانێ لە شووێنی واندا ماون، (ئەمەدرۆیەکی ئاشکرایە چونکوو تورک مغوولن و ئاشکرایە کەی هاتوونەتە ئازەربایجان.گیو)هێندێکیش دەڵێن (زازا و دومەل،دومبل) پاشماوەی دەیلەمانن، بەڵام گەلێک ڕاستە و دروستە کە بڵێین دلێم کە ئەمرۆ بوونە عەرەب و پاشماوەی دەیلەمن لە بنچینەدا کوردن(جگەرخووین)
دەیم
(کە.):دێم، زەویێکە تەنها لە بارانە ئاو بخوواتەوە و بەس
دەیمیلە
جوورە دەغڵێکە وکوو هەرزنی وایە، (هەورا.): کەردڕە
دەیمەڕۆ
(ئەردە): دیمەزار، زەوی دیم
دەیمەکار
دێم، دێمەکار.-ی:دێمەکاری
دەینان
(باک.): دانان، دەینە
دەیندک
(باک.): چەقالە، بادام
دەیووڵایین
(دەر.): تێکوشین، تێکوشینکردن، تریت کردن