تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەف
(باک.): دەفە، دایرە
دەفتەر
دەفتەرچە
پەڕاوچە
دەفتەرۆک
(باک.): پەڕاوی و پەرتووکی چکۆڵە
دەفر
(خێڵ. کە.): جەواڵ و هەر چتێکی وەجەواڵی بچێ-ی پێدەڵێن.پاکەت، قوتوو. (کە.):قاپ، ئامان، ئیربار، هیربار، قاب و قاچاخ، پسدان(رەحەمی ژنان)
دەفزک
(ئەردە): مەردومی وورگن، دەفەزگ
دەفن
(باد.): کەپۆ، لووت
دەفژەن
دەفەلێدەر
دەفک
(باد.): دەفە.بەهۆی گریانەوە زار کەفکردن
دەفگەم
(زا.): ئاسن لغاوەکە دەکەوێتە ناو دەمی ووڵاخانەوە
دەفیلە
دەفین
(کۆ.): دەمینی کوور و ئیتر
دەفە
مرازێکە ئاهەنگ و بەزمانە، کە لە بێژنگێکە چەرمی خاوی بە ڕوویەکی داگیرابێ تا بە پەنجەو لەپی دەست لێ بدرێ، دەفک، دەف، مرازێکە لە کەرەستەی جۆڵایی تەنراوی پێ سفت دەکەن، شانەی جۆڵایی،بە ئێسکی شان وشەپیلکی گیاندارانیش دەڵێن
دەفەزکە
(ئەردە): دەفزک، زگزل
دەفەژەن
دەفەلێدەر
بادەفرۆش
بەردەفکر
هووردەفرۆش
ووردەفرۆش٬ هوردەواڵەفرۆش.
ووردەفرۆش
وردەواڵەفرۆش. خوردەفرۆش
کادەفرۆش
(باک.):نێوساجی فرۆش.-ی:نێوساجی فرۆشی