تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەشت
دەرەوە، هەندەران، دەشتەو. چۆل، گۆڕەپان، بیابان، ئاران، پێن، مەخەر، بیاوان، (باک.): بەری، سەپاڵ.- ی چۆل و بێ ئاوودان: کەووش، نەبەرزی، نەپەنی، شووێنی چۆلی تەختی ڕووتەن . جێگەر خووێن لای وایە : کە- ڕاست و پانە، زاردەشت بەواتا راستبێژ هاتووە چونکوو پێغەمبەر دەبێ ڕاستبێژیێ. کێڵگە، مەرزا
ماهیی دەشت
محالێکی گەورەیە لە خاکی ئەردەلاندایە چەندیین هۆزی تێدایە
دەشتان
دەشتایی
دەشتانی، شووێنی دەشت، هاماری، پادەشتی
دەشتی
دانیشتووانی دەشت، دەشتەکی، دەشتیانی، بیابانی، بیاوانی، چۆڵکە نشینی، جوورە مەقامێکی خۆشە
دەشتی کاکی بەکاکی
دەشت و چۆڵ و بیابانێکی بێ پایانە
دەشتەو
دەرەوە، دەشت
دەشتەوار
(موک.): دەشتەکی.-ی:ژیانی دێهاتی و دەشتی
دەشتەوان
(موک.): دەشتکی، فەلەخووێ، جووت بەندە، (باک.): دەشتڤان.-ی:دەشتڤانی
دەشتەکی
دانیشتووانی دەشتی و بیابانێ . بۆ گیاندار و گوڵ و داروبار و گژ و گیای دەشت بەکار دەبرێ، کە ماڵی نەبن
کاسەپشتی دەشتی
(فە.): کیسەڵ
دەرودەشتکردن
هاتوچۆکردنی دەشت و دەر،فیسارە کەس هاتوچۆی دەرودەشت دەکات.
دەوەدەشتی
شیاکەیێکە لە دەرەوەی ئاواییدا هەر لە خۆڕا ووشک بووبێتەوە ، دەوەکێویلە، (هەورا.): سەرگین، تەپاڵە
دەڤەدەشتی
(زا.): تەپاڵەکێویلە
زەردەشتی
مەزدەسنی
دەرودەشت
چۆل وسارا،بەدەرلەئاوایی.
زەردەشت
(هەورا.): زەرتوشتر. پەروەردگار، تڕووم پەروەر، نەژادپەروەر، زەڕتوشت، زڕاتەشت، زەڕادهشت، زەردهیشت. پێغەمبەرێکی کورد و لە مادەکان بووە نزیکەی حەوت سەدە لە پێش عیسادا لە کوردستانێدا سەری هەڵداوە و زادگەی وی شاری سەردەشتەو رووی لەگەڵ کرد، کە ڕوو لە پەرستنی خودای تاک و تەنیا بکەن. ناوی باوی (پورشسپ) و ناوی دایکی (دۆغدۆ) بووە. بەویان (زەڕتەشت ئسپێمان) هەم کوتووە، لە داستاناندا مێژووی ژیانی وی بە (600)ساڵ پێش عیسا نیشاندەدەن بەڵان مێژوونووسانی ڕاستەقینە لەبڕوایە دان کە زەردەشت لە سەدەی حەوتمێ پێش عیسا واتە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ماداندا و لە پێش دەستەڵاتی هەخامەنشیاندابووە و ئایینی زەردەشتی لە سەردەمی هەخامەنشیان و لە سەردەمی ساسانیەکان لە کوردستانێدا ئایینێکی ڕەسمی بووە و نامەی ئاسمانی وی ئاوێستایە
سەردەشت
شارێکە لەکوردستانی ئێران
ناڤدەشت
(باک.): نێودەشت٬ دەشتێکی چکۆلەیە کەوتیتە نێو دوو شاخانەوە
نێودەشت
ناڤدەشت٬ دەشتێکی چکۆڵەیە
پادەشت(ئەردە)
زەوی و دەشتێکە، کە لە داوێنی کێوو شاخاندا هەڵکەوتبێ، پێدەشت پێی باڵندەی پێوە دەبێ لەکاتی چینەداو ناتوانێ بفڕێ._ی: دەشت، دەشتایی
کوشین بەدەشت