تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێدەسنووێژ
کەسێکە دەستنووێژی هەڵنەگرتبێ یا دەسنووێژی شکابێ._ی: بێ دەستنووێژی
بێدەسی
بەدەستگرتن
برێتییە لە چوونی مێرد بۆلای ژنی خۆی یەکەمین جار
بەدەستەوەبوون
بەدەستەوەدان
دانەدەست، دانی چتێک بە یەکێک لە ڕووی زۆرداری یا فێڵ و فەرەجەوە: کابرا پیاو کوژەکەی دا بەدەستەوە. لاوازبوون و لەکەمی دان: فیسارەکەس بەم نەخۆشییە داویە بە دەستەوە
بەدەستەڵات
بەردەساو
بەردەستک(باک)
مرازێکی کەرەستەی جووتییە
بەردەستی
ژێردەستی، پێشکاری، نۆکەری._کردن: کارکردن لەبەر دەستی کەسێکیدا، هەڵسووڕان لە ژێردەستی یەکێکیدا
بەردەستێ
بەردی ئەستێ، بەردێکە پووشووی لەسەر دادەنێن و بە ئەستێ لێی دەدەن پووشووەکە هەڵدەبێ، (باک) کەڤراژیر، (باک) شاگرد، نۆکەر
بەردەستە
ژێردەست، بندەست. بەردەستێ، بەردی چەخماخی، پارچەیێکە لە دیوی ژوورەوە لەسەر دەستی کەواو سیخمە دەدرێ
بەردەسووری
تیرەیێکی کوردانە لە کووێستانی ئێرانێدا
بەریدەست
لەپی دەست
بەفردەسی
بەفری دەسکار
بەیدەست
دیل، ئێخسیر، دەستەپاچە، جوورە دارە هەنجیرێکە، کە هەوەڵ بەری وەراند چەند هەنجیرێکی پێوە دەمێنێ، کە باقۆیان پێ دەڵێن وە لە پێش هەموو هەنجیرێکی دیکەدا لە بەهارێدا پێ دەگات._کردن: دەستەپاچە کردن._ی: دیلی، ژێردەستی، ئێخسیری
تادەست(ڕۆژ)
لاوێچ، لاگووێل. (ڕۆژ) گۆڵمێکی پڕ بەدەستی، چەنگێک، چنگێک
تادەستاڕ(ڕۆژ)
لنگەدەستاڕ
تفەدەست(ڕەوا)