تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تادەست(ڕۆژ)
لاوێچ، لاگووێل. (ڕۆژ) گۆڵمێکی پڕ بەدەستی، چەنگێک، چنگێک
تفەدەست(ڕەوا)
دەست بە تفی تەڕکردن بۆ دار شکاندنێ
تەنگدەست
دەست تەنگ، هەژار._ی: دەست تەنگی، هەژاری
تەڕدەست
تەڕدەس، بەدەست و برد، گوستاخ، چالاک، توندو تۆڵ، چوست، گورج، گرج و گۆڵ، چاپوک، زرنگ. کەسێکە دەست و برد بێ لە کاراندا._ی: تەڕدەستی، چالاکی، توندو تۆڵی. چوستی. چالاکی و توندو تۆڵییە لە ئیش و کاراندا
خوواردەست
کەسێکە لە ژێر فەرمانی ئەم و ئەو دابیت، و چاوی لە دەستی ئەم و ئەو بێ، ژێردەست.-ی:ژێردەستی
داردەست
چەمەک،(باک.): دارک،ڕۆتک، دەستەدار، گاران،س،ربست،سڤک، شەربات، دارێکی ڕاست و باریک و لووسە بە دەستەوە دەگیرێ ، گۆچان(جێگادەستی چەماوەتەوە). بەردەست،نۆکەر
دانەدەست
ئەسپاردن٬ پێ ئەسپاردن٬ چیس کردن٬ بەدەستەوە دان.
دوودەست بەتاڵ
مەبەس لە کەسێکییە بە کڕین و فرۆشتنی چتی پڕ و پووچ دەستمایەیەکی باش پێکەوە بنێ و دەست بکات بە کڕین و فرۆشتنی چتی گەورەتر
دووردەست
دووردەس،چتێکە هێندە دووربێ دەستی نەگاتێ.-ی: دووردەسی
دوورەدەست
دەردەست
(باک.):ئاماده٬ ئەوەیە لەژێر دەستدابێ
دەستاودەست
چتێکەدەستاودەست بدرێ ،دەست بەجێ،دەم ودەست. ی.دەست بە دەستی.
دەستەودەست
دەمودەست
فرزە، ئازا، دەست بە جێ، بەتاڵووکە، (باک.): تاڤل، کوتوپڕ، لەهێکڕا. –ی: کوت و پڕی، دەست بەجێ یی
زۆردەست
زۆردار، دەستەڵاتدار.-ی:زۆرداری، دەستەڵاتداری
سەردەست
سەرقۆڵی هەندێ پۆشاک.سەرپشکی.سەرکەوتن. (باک.)
سەگدەست
ماڵاتێکە سمەکانی بڕێک خوواربێ و خوش بنگێوێ-ی: سەگدەسی.
شێفدەست (باک.)
(باک.) شەڤدەست. داو و تەڵەی کەوێیه.
شەڤدەست (باک.)
شەیدەست
پشتی دەست.