تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەبار(باک)
داهێنەر، ئاگادار، ئەندازەگر، ئەندازەناس، ئەندازیار، (زا) پیاوی ژیر کەسەری لە هەموو چتێک دەرچێ
بەردەباران
کوچک باران، سەنگەسار، سەنگباران، بەردفڕێدان، بە زۆری بۆ یەکێک یا یەکێک بە بەردان کوژتن و کۆمایەک بەرد لەسەر گۆڕەکەی کۆ کردنەوە._کردن: بەبەردان داگرتن
بەردەباری(زا)
ڕێئۆنی، (باک) ئاگاداری، ئەندازەگری، ئەندازەناسی
بەردەباز
بەردێکە لە نێو ئاوێدا سەری لە دەرەوەبێ بەسەریدا باز دەدەن و دەپەڕنەوە، پردەباز، بهۆز
بەردەبیرۆ
بەردێکی زۆر سەختە، شلەمەنییەکی، کە زۆر توند بووبێتەوە وەوی دەچووێنن دۆشاوەکە ئەوەندە خەست بۆتەوە بۆتە بەردەبیرۆ
بەردەبێڵ
مەڕی سێ ساڵانەیە
جندەباز
جننەباز، پیاوێکە بە شووێن ئافرەتی جیزدا بخولێتەوە
جندەبازی
جننەبازی کردن
خوردەبین
ئاستەم بین، میکرۆسکۆپ،ووردبین، ووردە بین.-ی:ووردە بینی
دێوەدەبانی
(کە.): گیایەکی ووردە و لکەکانیشی باریکن، سەلکیشی وەکوو کارگییە
دەبدەبە
شکۆ٬ تەنتەتە٬ هنگ و دەنگ٬ زەمزەمەی شادی٬ هینگ و دەنگ ٬ شان و شکۆ٬ بە - : زۆر جووان٬ بەدەو٬ پڕتەنتەته٬ تێر هنگ و دنگ. (ئەردە.): زرم و کوت٬ دەحادەحا٬ دەنگەدەنگی مەردوم یا هی سمی یەکسمان
دەردەباریکە
ئاز٬ نەخۆشی سیل٬ ئازاری سی٬ ئازارەباریکه٬ دیق
زیندەبەچاڵ
زیندەبەگۆڕ
زیندەبەگۆڕکردن
گیانلەبەرێکی بە زیندوویی خستنە ناو چاڵەوە و سەر داپۆشینی بە خۆڵ یا ناژتنی
زەردەبی
جوورە دارەبییەکە لە چووار جوورەکان، (باک.): بی زەر
سەردەبا
شەبەندەبەڕۆژ (بابا.)
کۆلکەزێرینە. جوورە خامەکێکی زۆر جووانە بە گەلێ ڕەنگ دەنووێنێ.