تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دینداری
بە جێ هێنانی کارەکانی ئاینی بە باشی
دینگ
(باک.): سۆقی، دیبەگ، دنگ، کووپەیێکی دارینی قووڵ و تەنگە بە دارێکی کە سەرێکی بەردێکی لێ بەسترابێ و سەرێکیشی ئاسنێکی لوولەی تێگیراوە برنج و گەنم و چتی تری پێ سپی دەکەن. (هەو.) لەسەرجێگایەکی گەزێک بڵند و خڕ بە قسڵ و گێچ سوواخدراوە بەرداشەکەی بە پانەوە لەسەر دادەمەزرێنن و دارێکی ئەستووری لە نێوەڕاستی بڕاوەوە لەسەر ویشەوە بەرداشێکی گەورەی دووهەندی بەرداشان ئەستوور بە قیتی لەسەر بەر داشە کە دادەنرێ و ئەوەش دارێکی درێژە سەرێکی لە بەرداشە قایم و سەرێکیشی لە سەکۆکەی تێدەپەڕێ ووڵاخێک بە دەوری سەکۆیەکەی دا دەگەڕێ و بەرداشەکەش بەسهەر ئەوی بنەوە دا دەسووڕێ و گەنم و برنج و ساواری پێ دەکوترێ
دینگە
پایە، (ڕەوا.): پی ییزە. (کۆ.) دانگ، بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ سەرخۆشبێ. بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ کەربێ. بۆ چاک و باشیش بە کاردەبرێ. برنجیشی پێ دەکوترێ
دینۆ
ناوی گۆرانیێکی کوردییە، ناوی کۆڕێکی قارەمانی کوردستان سەید تاهای شەمزینی بوو. کە لە 1972 دا لە بەغدایە تەرمەکەی فڕێ درابووە لای ڕێگای قەتاری ئاسنینی
دینی،دینێتی
(باک.): شێتی، دێوانەتی
دینەوە
دیتنەوە، دۆزینەوە. دیتنی مرۆ یا چتێک چەندین جاران، دووبارە دیدەنی یەکێکی یا چەند کەس و چتێکی کردن.پەیداکردنەوە
دینەوەر
پڕدەستەڵات
دیو
(کە.):دووێر، (هەو.، کە.)ئۆدە، چاوە،(دەر.) دەق. –ی ئاوردوو: ژووری ئاووردوو،(دەر.) چیلیان. –ی دانەوێڵە: (دەر.) دەق داناش، (باک.): تەبەک.-ی سفرە.-ی مێلاقی.-ی میوانان. ڕوو، ڕووکار، لا، ڕهخ، (باک.): ئالی، ڕووی جووانی کاڵا، ئەم مافوورە –ی خۆی نیە
دیوا
دیبا، پارچەیێکی نرخدارە لە ئاوریشمی
دیواخ
(ئەردە): تارا
دیواخان
شووێنێکە لە ناو خانوو کە بۆ میوانان تەرخان کرابێ ، دیوە خانە، دیوانخانە، لە پێشدا تەنها خانان- یان هەبوو
دیواخانە
دیوەخانە
دیوار
(باک.): تاک، تیکار، کۆسەر ، دەبێ لە جیوار هاتبێ لە ناو ئێلی ئومەریا و هێندێک کوردی مایی (دێم)بە (ج) دەگۆڕن جیوار واتە جیگای وار وبار خستن و دانیشتن . بندیوار:بالقانچک
دیواربڕ
مەساسە، پارچە ئاسنێکی سەرتیژە دیواری پێ کون دەکرێ لە لایەن وستایان یا دزانەوە
دیواربڕین
کون کردنی دیوار
دیواردیوارانێ
(هەو.): گەمەیەکی منداڵانەیە
دیوارکۆ
(هەورا.): ڕفحە، ڕفە، تاقە هەرە تەسکەکەی سەرەوەی تاقانە لە دیواری وەتاغاندا سا لەناو دیواردا دروستکرابێ یا لە تەختە
دیوارە
(ئەردە): زێواری چت، چەپەر ، دیوارێکە لە چەپەر دروستکرابێ