تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیلەکانێ
(هەورا.): داردەڵامە
دیلەکچی
(زا.):تکاکار
دیلەگورگ
دیم
(هەورا.): بار، ڕوو، لا، ڕووکار، دیو، دیوی ئەملاولا. (موک.)چاوم پێ کەوت، دیتم، بۆ کەسی سێیەمە لە ڕابردووی نزیکدا لە سەرچاوگەی(دیتن) (هەورا.): وە وەرگیراوە. (هەورا.،کۆن) چارە، ڕوخسار، ڕوو، دیدار، دەم وچاو. (هەورا.): ژوور، (هۆدە)دیو، (هەورا.): زاج، خدە،سوخەت، پێناسراو
دیما
دیدار،(شکا.) دێم، دیمانە
دیماتی
(زا.):دێکانی
دیمان
(زا.):چەشن و تەحرو شێوە
دیمانی
(باک.): دانیشتووانی شار و گوند و ئاوایی یان بە پێچەوانەی کۆچەر
دیمانە
دیمان، پێ و قەدەم.-ت بەخێر: پێوقەدەمت بەخێر
دیمبلی دیمباو
(ئەردە): دمبڵی دمباو، دەنگی تەپڵ و دەهۆڵ
دیمە
(ئەردە): ڕوو، ڕوخسار، دەم وچاو، ڕووکیشی ساجی بە خۆڵەمێشی، ڕووکیشی دیواری،سوواخ، -دان:سوواخدان
دیمەشۆر
ڕێشۆلی، دەم و چاو شوشتنی ژنان
دیمەشۆرە
ڕیشۆل، چتێکە وەکوو سابوون ژنان دەم و چاوی خۆی پێ دەشۆن
دیمەن
بەرچاو، پێشچاو، (باک.): بەرگە، چاوەنداز، بەرچاوگە، تەماشاگە، دیمان، قەڵافەت، (ڕۆژ) توویزم، شێوە، چەشن. بە-:کەڵ، زەلام
دیمەک
ئارەقە، (هەورا.): تەختەی دار یا بەژنی دارانە کە بۆ قایمی دەخرێتە نێودیوارانەوە.زمانەی ئێرەق کە گاسنی تێدەخەن
دین
دیتن، بینین، چاوپێکەوتن، (باک.): ئایین، ڕارەوی، شێت، دێوانە. –بوون: شێتبوون.-کردن: شیت کردن.زان: دۆینێ کوڕێکی دی:واتە بووی
دینار
دیناری پێشوو. زێڕی سووربووە، مسقاڵێک زێڕی لەسکەدراو. بریتیە لە قاقەزێکی دەوڵەتی عێراقێ، کە بایی بیست درەمانە و خانیش فەرموویە:
دیناو
(ئەردە): پەردە لاچوون
دینج
مات،بێ دەنگ، ئارام، هێدی. (شن.)ئاسوودە، بێ خەفەت.
دیندار
(باک.): جوورە دارە بەڕووێکی سەوزە بەڵام گەڵای زەردە