تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیقکوژ
لەسەرخۆمردن
دیقۆک
(هەر.):باپشکێو
دیل
ئێخسیر، گرتوو، بەردە، بەننە، (هەورا.،کە):بەیدەست، بێ سەر، بندەست، ژێردەست، کەسێکە لە شەڕی دوژمنکاریدا گیرابێ
دیلات
(زا.):داوەت
دیلان
(ئەردە): مرۆڤی گێل و هێڕ و شێتۆکە ، شێت، دێوانە، حەیتە، (زاباد.) شایی، داوەت، ڕەشبەڵەک. (باک.): هەڵپەڕین، جوورە گۆرانیێکە
دیلانی
دیلانێ
(جا.):جۆلانە
دیلانە
(باک.): هەڵپەڕین، دیلانێ.(کۆ.) گۆرانیێککی تایبەتییە لە نێو جۆلانە دا دەیڵێن
دیلانە بێژ
(هەورا.، کۆ.):گۆرانی بێژ، شایەر
دیلباز
دیلم
(کە.):تیلم، کووز، قاش. –ێک کاڵەک:کووزێک کاڵەک
دیلمانج
بڕوانە:وەرگێر
دیلهاتن
ڕاستهاتن،دروستهاتن،دیتران
دیلوان
(کەدەر.) :تەبەنە
دیلۆڤان
(باک.): بۆتپەرست
دیلۆک
(باک.): جوورە گۆرانیێکی کوردییە بۆ هەڵپەڕینێ بە کار دەبرێ.
دیلی
بندەستی، ژێردەستی، بەیدەستی
دیلیز
(یەز.):مال
دیلەک
(زا.):تکا