تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاموودی(باک)
هەڵپەڕین، دیلانە، جوورە هەڵپەڕینێکە
ئامێدی
شارێکی کوردانە لە بادیناندا کەوتۆتە ژوورووی موسڵێ، کە دەڵێن ناوی عمادیەیەو درۆ و هەلەیە چونکوو لە بنچینەدا لە مادو میدیا وەرگیراوە
ئاوبەندی
نەخۆشی و دەردێکە لەنێو لەش و زگدا کۆدەبێتەوە، ئاوی جۆو چای گوڵی پنگی چاکی دەکاتەوە
ئۆردی(هەورا)
ئیدی
ئیتر، ئیکە، دی، دیکە، پتر،(باک) ئیدیکە، دن، ئیدن، ئانگو،(باک) پاشین، دۆتر. جا، سا
ئێدی
ئیتر، لەمەو پاش
ئێزدی(باک)
یەزیدی، بەشێکە لەو کوردانەی، کە لە سەر ئایینی زەردەشت ماون نزیکەی هەزار کەس دەبن لە کوردستانی عیراق و سووریەو ترکیەو ڕووسیە دان. لالەش. کە لە نزیک مووسڵە شووێنی دیدەنی وانە
ئێمیدی(باک)
جوورە هاروویەکە
ئەددی
ووتەی سەرسووڕمانییە، لە وەڵامی کەسێکیشدا بەکار دەبرێ کە بڵێی ئازاد ناخووێنێ
ئەدی
بۆ وەرام و ئاگاداری بەکار دەبرێ، ئەیی، ئەی، ما، جا، سا، ئەدی چ دەڵێ؟: ئەی چ ئێژێ، ئیدی، ئیتر، پەس؛ بابم، بۆچ ناخووێنی ئیتر(ئەدیبۆ پرسیار بەکار دەبرێ لە جیاتی(بەڵێبەکار دەبرێ وەکوو؛ تو دەخووێنی؟ ئەدی واتا بەڵێ
ئەدی ئەدی
ئەرەمەندی(هەورا)
ئەوەندی
ئەیزەدی(باک)
یەزیدی، خوداپەرست، یەزدانپەرست
بابردی
میوەیێکە بابردبێتی وەکو هەنجیرو هەنارو ئیتر. جوورە پارچەیێکی تەنکی گوڵگوڵییە وەک شێلە
بادی هەوا
بایی هەوا، خۆبین، بەهەوا، بادی هەڤا، بێ سوود، بێ جێ، خۆڕا، مفت، هەرزان، خۆڕایی و فیڕۆ._یی: بادی هەڤایی، بێ سوودی، بێجێیی، خۆڕایی، مفتی، هەرزانی، خۆبینی، بەهەوایی
بادی هەڤا
بادی هەوا._یی: بادی هەوایی
باربەندی
پێچاندنەوەی باروبنە