تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیاربوون
(دەر.،خۆ.، دزە.):دیارەهۆ، ڕبک(اشارە)یێکە لە ڕاوێدا، کە نێچیر دیار بێ ڕاوکەران بەو ووشە یەکتری ئاگادار دەکەنەوە و تاژیەکان ئامادەی پەلامار دەکەن. (هەورا.): دیاری
دیاربەکر
نێوی شارێکی کوردی ناسراوە
دیاردی
(ئەردە): کێشک،پاسەوانی،دیدەوانی.ووشەیەکە لە کاتی بەدی کردنی ، کە نێچیروبەدەورەداخولانیەوە ڕاوکەر دەیڵێ، (ئەردە): تەماڵ، دیار، ئاشکرا بوون، دەرکەوتن
دیاردی کردن
بەدی کردنی نێچیر لە کاتی ڕاوێدا
دیارناو
ناوی ناسراوناوی دیار
دیارکردن
دیاری
خەڵات. ئاشکرا.-کردن:ئاشکرا کردن. (باک.): پەروو. سەوقات،چتێکە ببرێ یا بنێردرێ بۆ دۆستێک، (هەورا.): دیاردی.نیشانە، درووشم.ناوونیشان. –بوون:دیاربوون. –دان:دەرکەوتن،پەیدابوون،ئاشکرابوون.-کردن : نیشانە کردنی دەزگیرانە بە ناردنی دیاریەک دووای خووازبێنی
دیارە
ئاشکراس
دیارەهۆ
بەدیارەوەبوون
ئاگاداری کردنی چتێک
داشدیار
پەروەردەکار،بنەوانی مەردوم لە ماڵێدا،کابانی ماڵێ._ی:پەروەردەکاری.
شاندیار (باک.)
نادیار
نەبانۆک٬ (هەورا.زەن.): پیوار٬ بێ شوێن٬ بێ ڕێ٬ بێ جێ٬ بزر٬ ون٬ کەسنەزان. –ی: بێ شوێنی٬ بزربوون
ناوندیار
(هۆر.): نێوان بین٬ نێوبژی کەر
نێوەندیار
نێویین. –ی: نێوبینی
نەدیار
نادیار٬ بزر٬ گوم
وەدیار
-کەوتن: دەرکەوتن و بینران