تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دی
ئیدی، ئیتر، ئیکە، کە، دن، ئیدیکە، ئیدن، دیتر، بەڵان تەنها بە دووای ووشانەوە دەنووسێ و بە تەنێ بە کار نابرێ: مانگێکی دی ،ساڵێکی دی:مانگێکی تر، ساڵێکی تر، دیتی: بۆ تاکە گیان لەبەرێکی نەدیو و ، کەسی سێیەمی بۆ کاتی ڕابردووە، لە سەر چاوگەی دیتن وەرگیراوە. (شکا.)دایک. (کە.)حەلەلە، دەی، کسکس،بۆهاندانی سەگان بەکاردەبرێ
هیچی دی
چیتر٬ چیدیکە٬ چی دی.
ئارەزووی دیدار
ئەمدیوەو دیوکردن
کەسێکی درێژبوو بێ بەم دیوو ئەو دیودا وەربگەڕێ کردەوەکەیە. ووردبوونەوەو سەرنجدان لەکارێکیدا، هەڵگێڕانەوەی چتمەکە
بێ دیان
بێخ دیان
پووک، پدوو، هاروو
تەقەی دیان(ئەردە)
قرچەقرچی ددان
دنیا دیتوو
دیاربوون
(دەر.،خۆ.، دزە.):دیارەهۆ، ڕبک(اشارە)یێکە لە ڕاوێدا، کە نێچیر دیار بێ ڕاوکەران بەو ووشە یەکتری ئاگادار دەکەنەوە و تاژیەکان ئامادەی پەلامار دەکەن. (هەورا.): دیاری
دیاربەکر
نێوی شارێکی کوردی ناسراوە
دیاردی
(ئەردە): کێشک،پاسەوانی،دیدەوانی.ووشەیەکە لە کاتی بەدی کردنی ، کە نێچیروبەدەورەداخولانیەوە ڕاوکەر دەیڵێ، (ئەردە): تەماڵ، دیار، ئاشکرا بوون، دەرکەوتن
دیاردی کردن
بەدی کردنی نێچیر لە کاتی ڕاوێدا
دیارناو
ناوی ناسراوناوی دیار
دیارکردن
دیاری
خەڵات. ئاشکرا.-کردن:ئاشکرا کردن. (باک.): پەروو. سەوقات،چتێکە ببرێ یا بنێردرێ بۆ دۆستێک، (هەورا.): دیاردی.نیشانە، درووشم.ناوونیشان. –بوون:دیاربوون. –دان:دەرکەوتن،پەیدابوون،ئاشکرابوون.-کردن : نیشانە کردنی دەزگیرانە بە ناردنی دیاریەک دووای خووازبێنی
دیارە
ئاشکراس
دیارەهۆ
دیان
(ئەردە.کەڵ.دەر):ددان.فەلە، عیسایی. (هەورا.): دیتن،سەیرکردن،نۆڕین
دیان بەردەم
ددانەکانی پێشەوەی زار