تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆزینەوە
پەیداکردنەوە، دیارکردنەوە، ئاشکراکردنەوە، بەسەر گرتنەوە، دەستکەوتنەوەی چتی گومبوو، دیتنەوە بۆ ووڵاخ و ئیتر . گردان، بەسەر هەڵبوون، دیتنەوە، بیناندنەوە، ڤەدیتن. داهێنانی و پەی بردن بە چتێک ، کە لوە پێش نەزانرابێ
دۆزەخ
جەهەننەم، دۆژە، ئارتوون
دۆزەخە
دۆزەرەوە
دۆزەق
(ئەردە): دۆزەخ
دۆزەقە
(باک.): دۆژەدار، (کۆباد.) پۆسکە، (ڕەوا.) پۆزگە، (هەورا.): زەمبوورەک، (جا.) دەمنەی ئاسیاو، تەختەیێکە لەژێر دۆڵاشی ئاشیدایە نێوەڕاستەکەی کونە ئاوی بە هێزەوە لێ دێتە دەرێ لە پەڕەی ئاشی دەدا و دەیسووڕێنی
دۆس و برا
(هەورا.): دۆست و برا
دۆسایەتی
(هەورا.): دۆستایەتی
دۆست
(هەورا.): خۆشەویست، یار، یۆر، دۆستک، گێژگول، داباش، دەستیار، دڵدار، کەسێکە ئاشناو خۆشەویست بێ ، ئاشنا، برادەر، ناسیاو، هاواڵ.- انە: برادەرانە، یارانە، خزمانە
دۆستایەتی
(باک.): دۆستینی، ئاشنایەتی، برادەرایەتی، یارێتی،دڵدارێتی
دۆستک
دۆش
(باک.): گێژ.- بوون: گێژبوون. (باک.): جووڵان، بزووتن. (هەو.) گۆشتی پاش ڕان و نزیک دووگی ئاژاڵ
دۆشاب
(باک.): دۆشاو
دۆشانی
(باک.): دۆشینی مانگا و ئیتر، ئاژاڵێکە بدۆشرێ
دۆشاو
(باک.): دۆشاڤ، (شار.، هەورا.): شۆک، مۆتی.- ی کوڵاو: (باک.): جەلاقی، بە شیرەی کوڵاوی ترێ و خورما و توو وئیتر دەڵێن
دۆشاوچکچە
گڵەسپی لە شیلەی دۆشاو و دەکرێ تا شیرین بێ، خۆڵەکە دەنیشێتە بنی و دۆشاوەکەی لێ هەڵدێنجن تا دەگاتە قوڕەکە ئەوجار بنەکەی لەناو ڕاوکێ دەکەنەوە لەناو کۆلی داری دادەنێن و بەردێکیشی لەسەر ڕۆدەنرێ تا ئاوی ناو قوڕاوەکەی بپاڵێوێ و بتکێتە ناو مەنجەڵێکی ئەو ئاوە لە هەموو دۆشاوێکی شیرینترە و پێی دەڵێن دۆشاوی چکچکە ، هەر دۆشاوێکی گڵی سپی تێ نەکرێ شیرین نابێ بەڵکوو مزر دەبێ