تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەردۆوبنلو
خڵت و خەشی ماست و شیرە .کە لە قەراخ ڕۆنیدا دەمێنێتە وە
سەردۆوڵە
کەوڵی نان لەسەر کردنێیە
سەردۆڵیان
ئەو شووێنە یە ڵە ناوئاشیدا کە دانەوێڵە ی باراشی لەسەرڕو دەکرێت بوهارینی
سەردۆڵە(کە)
هەورازێکە سەرەولێژبێ – (هەوار) کەوڵی ئاردییەو نانی لەسەردەکن
سەرەدۆر
(باک.): نۆبە٬ نۆرە٬ -کردن: نۆرە کردن
سەمەندۆک
قاییش یا سیرمە یا قەیتان و پەتی جڵەوی جەنجەڕییە. ئەشکێل، کۆکان،بەستنەوەی دەست وپێیەکی ووڵاخی بەرزەیە،تاجی یا سەگێکی بەتەنهایی،کەببەنە جێگایەکی دی پەتی دەکن پەتەکهشی لەسەری دارێکی دەبەستن وسەرەکەی تری دارەکەشی پیاوێک دەیگری بەوجوورە بۆ شووێنی دڵخووازی دەبن،بەدارو گوریسەکەشی دەڵێن جەڵە، سنک(هەو،س) جەڵە،سنک(شێخ) ڕفک،چەند سەگ یا ووڵآخێک لەداری درێژ دەخرێن هەریەکەی شەقاوێک لێک دوور بن بەو جوورە دەبرێنە جێگای دڵخوواز- کردن: جەڵەکردن.
سەیدۆکە (ئەردە.)
شندۆل
خراو، خراپ، گەند، ناباش.
شوودۆش
شەودۆس
کەسێکە لە نێر یا مێ شەوانە بۆ بەدکرداری بخولێتەوە.
عەبدۆیی
تیرەیەکی کورده، لەبنچینەدا حەودۆیی یا ئاودۆیی یا حەبدۆیی بووه.
غەیدۆک
ڕقدار٬ قیندار
فردۆقی
(باک.): تێکوشیوی نان و دۆ٬ فردک
فردۆک
(بار.):باپشکێو
فردۆک
(بار.):باپشکێوە
فوولەدۆنەکردن
مەبەس لە نەسڵەمینەوەیە لە کردارێکی گەند و ناڕەوا
قدۆس
(بار.):بەخت٬ چارەنووس
قدۆک
(بار.):قڕقڕۆچکە
قولاپدۆز
کەسێکە بە قوڵاپی چتی بچنێ و بدروێ
قەلەندۆر
(دەر.):چەوبازە. (موک.بار.):گندۆڕ٬ گیایەکە لاسکی پاک دەکرێ و دەخورێ نێرتکەکەشی بە پاکراوی دەخوورێ٬ بنی قەلەندۆری دووای ووشک کرانەوەی بە ووردی بەهەر شووێنێکی وەرکرێ کێچی لێ نامێنێ٬ گەڵایەکەشی لە باخەڵ نرێ کێچی تخوون ناکەوێ