تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووە دۆ
ناوی خودایە لە کاتی بانگ کردن و هاوار لێکردنی دا
دۆ
(سوور.): دوو. خۆشەویست، یار، ماست و ئاوی تێکەڵاو کە لە ناو مەشکەدا ژەنرا و ڕۆنەکەی لێ دەرهێنرا بەوەی کەدەمێنێتەوە-ی پێ دەڵێن، دەو، ئاودۆ، کە ئاوەکەی زۆر بێ کەواو و کە زۆر ڕوون بێ گۆراوی پێدەڵێن. دەوڵەت، سامان، بەروبوو، لە-کەوتن: لە سامانکەوتن، (باک.): دووێنی، دۆە، بەش، بەهرە، پش، پشک، ئەو ئافرەتەی کە لە ڕەشبەڵەکێدا دەستی هەر پیاوێکی بگرێ دەبێتە –ی وی و –ی پێدەڵێن
دۆ'
کەڵاشەر، کەڵاشچن، (مۆک.، شنۆ.خۆ.): هەندوو، دوو تیرەیە: دۆم، کە کەڵاشی دەکەن. دۆمە ڕەشکە:بێژنگ و چەقۆ و تێرۆک و چتی وا دروستدەکەن.(ئەردە.) دەەۆڵژەن،دەووڵژەن
دۆست و دۆ
(کۆ.): کەسووکار، دۆست وخزم
دۆشاومژە
قامکی تەنیشت قامکی گەورەی دەستییە، قامکی دەست لە مل دان، قامکی گەواهی
ترێ دۆشاوی
(موک) مامبرایمە، جوورە ترێیەکە
تەوەنو دۆزەخی(هەورا)
بەردی جەهەننەمی
دووین،دۆینە
(باد.):دووان،ئاخەفتن،(باک.)سوواخدان. بدوو:سوواخدە
دوگمە و دۆڵاب
خشڵێکی زێڕین یا زیوینی پلپلە دارە ئافرەتان لە لێواری سیخمەی قایم دەکەن و لە خووار مەمکیانەوە دادەخرێت
دۆب
ڕاکە، غاردە، هەڵێ
دۆبردە
بەریش، نەخۆشێکی ماڵاتانە گووانی دێشێ و شیریشی ووشک دەکات
دۆبڕ
شووم، دوومۆر، لە کاتی خۆیدا بۆ کەسێک بە کار براوە کە ماڵاتەکەی خۆی هەموو بفرۆشێ و بێ بمێنێتەوە
دۆبڕی
شوومی، دوومۆری
دۆبڕە
پنجەگیایەکە بە تۆپ گەزێک پتر بڵند دەبێ ، لک و کەدەکانی وا دەچنە پاڵ یەکتری دەڵێی بە کوتکی لێدراوە و پێیان پەستراوە، گوڵیشی شینە
دۆبیتە
(شکا.): ڕەواقی هەنگووینی
دۆبە
(باد.): ڕەواقی هەنگووینییە، ڕاوی هەنگووین و بە شیرە و شیلەی هەموو چتێکی شل دەڵێن
دۆبەسەرە
(هەو.): سەربەدۆنە، چەند پنچکە گیایەکە پێکەوە دەڕوێن
دۆبەکەشت
(هەو.): دۆ بە کەشک
دۆبەکەشک
دۆت
(ئەردە.، جەبا.): کچ، کەنیشک
دۆتر
(باک.): ئیدی، ئیدیکە
دۆتمام
(جەبا.، باک.): ئامۆزا، کچەمام
دۆتمیر
کچی میری، پرەنسیس
دۆتن
(باک.): دۆشین، بدۆشە