تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆشەگ
دۆشەگەڵە
دۆشەگی گچکەیە تەنها بۆ لەسەر دانیشتنێ بەکاردەبرێت
دادۆشین
ئاژاڵ و ماڵاتان و گیانداران دۆشین بە نهێم، لەناو ئاوی گەرمدا دەست بە ئەندامی لە جێ چوو داهێنان تا بێتەوە جێگای خۆی. گووی بڕی کردن، گیرفان تەکاندن، دەستبڕین، داڕووتاندنی مرۆڤ بە نا خونەک
سەردۆشی
وەسلە .سەرشانی .پاگۆن
قەڵادۆشان
(ئەردە.): قەڵاندۆشکان٬ بانشان٬ سەرشان
قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆش٬ هەردوو سەرشانی مرۆ کە مناڵێکی بخرێتە سەر و هەردووک لاقی بەملاو بەولای ملیدا شۆڕ بووبێتەوە
مانگادۆشە
گادۆشه٬ ئەو بادییە کە مانگای تێدا دەدۆشرێ
هەلادۆشە
جوورە جۆلانەیەکە٬ (شن.) جیللەنە جوقە.
هەڵدۆشین
_مەمک: بەدەست شیر لەمەمە هێنان.
کوولەکەدۆشاوی
جوورە کوولەکەیەکی شیرینی سوورە و دەکرێ بەچێشت.
گادۆشە
بە هەموو چەشنە قابێکی زل دەڵێن گاوەشە٬ قابێکی قووڵ و سەر فراوان و بن چکۆلەی گلێنەیە مانگای تێدا دەدۆشرێت٬ (باک.) بیدۆش٬ بیردۆش.
بێدۆش(باک)
سەتڵ هی داربێ یا ئیتر بۆ شیر تێدا دۆشینێ، گادۆش
بێندۆش(باک)
بەردۆش(باک)
شوودۆش
قەڵاندۆش
(هەو.):قەلانقووچ٬ (کۆ.):قیلەقاچ٬ قەڵاندۆشکان
هەڵاندۆش
حندرحۆ٬ گەمەیەکی منداڵانە.
گندۆش (کە.)
سووژن٬ گنۆش.