تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆشاو
(باک.): دۆشاڤ، (شار.، هەورا.): شۆک، مۆتی.- ی کوڵاو: (باک.): جەلاقی، بە شیرەی کوڵاوی ترێ و خورما و توو وئیتر دەڵێن
دۆشاومژە
قامکی تەنیشت قامکی گەورەی دەستییە، قامکی دەست لە مل دان، قامکی گەواهی
ترێ دۆشاوی
(موک) مامبرایمە، جوورە ترێیەکە
دۆشاوچکچە
گڵەسپی لە شیلەی دۆشاو و دەکرێ تا شیرین بێ، خۆڵەکە دەنیشێتە بنی و دۆشاوەکەی لێ هەڵدێنجن تا دەگاتە قوڕەکە ئەوجار بنەکەی لەناو ڕاوکێ دەکەنەوە لەناو کۆلی داری دادەنێن و بەردێکیشی لەسەر ڕۆدەنرێ تا ئاوی ناو قوڕاوەکەی بپاڵێوێ و بتکێتە ناو مەنجەڵێکی ئەو ئاوە لە هەموو دۆشاوێکی شیرینترە و پێی دەڵێن دۆشاوی چکچکە ، هەر دۆشاوێکی گڵی سپی تێ نەکرێ شیرین نابێ بەڵکوو مزر دەبێ
دۆشاوی
جوورە ترێیەکی سپیی درێژکۆڵەی زۆرشیرینە. چتێکە ڕەنگی وە دۆشاوی بچێ
کوولەکەدۆشاوی
جوورە کوولەکەیەکی شیرینی سوورە و دەکرێ بەچێشت.