تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵدڕان
هەڵبڕان٬ هەڵزڕان٬ هەڵدڕین.
هەڵدڕین
(باک.) ئاخڤاندن٬ ئاخڤین٬ هەڵبڕاندن٬ هەڵدڕان٬ هەڵبڕین٬ هەڵزڕاندن٬ کردنەوەی برین. زگ_.
پاڵادڕانە
(هەورائەردە) پێڵاودڕانە، کاڵەدڕانە، پامز. خەرج و باجێکە پیاوی ئاغا لەمسکێنی دەستێنی لە کاتێکیدا، کە مسکێن قەرزدار بێ جگە لە قەرزەکه_ی خۆشی لێدەستێنێ، کە پێی دەڵێن باجی سەربار
پۆدڕە
پەردەدڕان
مەبەس لە ئاشکرابوونی ڕازێکی نهێنییە
ڤەدڕاندن
(باک.): ڤەچراندن٬ دڕاندن
کندڕووس
(ڕەوا.باد.دەش.):سندان٬ زڵفنج٬ زڵفنجاو٬ ژەهری مار٬ قوزەڵقورت٬ بۆ جنێو بەکار دەبرێت
گوندڕیا (فە.)
قۆڕ٬ گونک.
یەخەدادڕای (هەو.)
جوورە گەنمێکە لەسێ جوورەکانی قەندەهاری.
ئاودڕ
گەڕ، چەمبل، دەلاڤ، کەند، کۆریان، شیو، خڕ، ئاڤدڕکە، جێگایەکە ئاو دڕیبێتی. خەندەکێکە ئاو دڕیبێتی
بۆندڕ
بەردڕ
ئەو جلک یا چتمەکانەیە، کە لە پێشدا بۆ دڕانێ بەکار ببرێت
دادڕدادڕ
کاڵایەکە لەگەلێ لاوە سەربەرە و خووار دڕابێ. شووێنێکە لە زەوی کە ناو بەناو ئاو دایدڕی بێ
درێژدادڕ
(هەورا.): زۆربڵێ، چەنەباز، سازندە.-ی:چەنەبازی، سازندەیی
دڕدڕ
(باک.): دڕک و داڵی گچکەیە
دیواندڕ
مرۆڤی دمڕاست، دمهەراش
سەردڕ
شاگردانەی جوڵایانە . کری جۆڵایانە . چتێکە مەردوم بەدەستی خۆی تەنیبێتی یاچنی بّتی دەڵێن :جۆڵا بە - ی خۆی قاییل نییە .چتی خۆماڵی . بۆوێنە:جۆڵا بەسەر دڕی خۆی قاییل نییە. سەربەنی جۆڵایی
قاندڕ
(خۆ.): گڕووی منداڵان. (شن.٬ کۆ.) دوژمن٬ خووێنڕێژ٬ زاڵ٬ کەلەگا٬ زۆردار٬ بارام-ی پیرۆتییە واتە پێی فێرە و بەزۆری هەموو چتێکی لێ دەستێنی . (دزە.) مەراق٬ هەوەس
قوڵدڕ
(ئەردە.): مەردومی بێ شەرمی بێ ئابڕوو٬ قوڵچماخ
لادڕ
رەهۆڵ٬ قڵشی هەرواو لە زەوێدا .
هەڵدڕ
کۆڵەر٬ بڕین٬ هەڵکەندنی زەوی٬ بریندارکردنی لەش بەسەختی.
پاشدڕ
سەگی پاشدڕ، سەگی پاشگر، یانی گر
کندڕ
(کۆ.):(کە)کز٬ کەندڕ٬ شریتی باریک یا ئەستوورە. (بابا.):تەختە ساف٬ جوورە دەزوویەکی باریکە کەندڕی گووشی شەکر و چتی تری ئەستوور
کوندڕ (باک.)
کولندر٬ کوولەکە٬ (کە.) شیو٬ خرێکە ئاودڕیبێتی٬ هەر شووێنێکی ئاودڕیبێتی یا کونی کردبێ ـــ ی پێدەڵێن.
کەردڕ
گیایەکە وەک قامیشی گوڵێک دەردەکات دەنکەکانی دەکرێ بەنان٬ کەردڕە٬ گاڵ٬ هەرزن٬ دێمیلە.-ە:تاڵەدێمیله٬ کەردڕ٬ گیایەکە قووتێکی لێپەیدادەبێ وەکوو هەرزنی وایە دەکرێتە نان
کەلدڕ
(بابا.):(بانە.)دیمیله٬ جوورە هەرزنێکە
کەندڕ
کندڕ٬ کز٬ بوودڕێکە لەزەوی٬ کە ئاو دای دڕیبێ