تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەدووکەوتوو
چڕەدووکەڵ
دووکەڵی زۆرو توندو پەیت
چەڕەدووکەڵ
دووکەڵێکی زۆر ڕەش، کە پەنگی خوواردبێتەوه و بە جارێکی بێتە دەرەوە
ڕادووکەوتن
شووێنکەوتنی ئافرەتە بە دووی پیاوێکی بێگانەدا
بن بەردووکە(ڕەوا)
ڕێواسێکە لە نێو دوو بەرداندا دەردێ زۆر ئەستوورو ناسک و خۆشە
سوواندووکە
سوواندۆکە.
سەربەدووکە
(کۆ.): گیایەکی کێوییە گەڵای وەهی کاهووی دەچی٬ دخورێ و تامیشی وەکوو وی وایە.
سەربەردووکە
(کۆ.): گیایەکی کێوییە گەڵای وەهی کاهووی دەچێ دەخورێ و تامیشی هەر وە هی وی دەچێ
سەیدووکە
(سەق.) سەرتیکە، هاتیکە، (شو. ، کە.) ستک، گیایەکە سێ بست بڵند دەبێ و بەرەکەشی لە نۆک گەورەترە و دەخورێ.