تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوولایی
مرازێکی ئاسنینی سەر قوڵفدارە ئالقەڕێزی بەسەر دادەکرێ و لەسەر ویشەوە قفڵ دەدرێ
ئاڵقەڕێزو دوولایی
ئاڵقەڕێز مرازێکی کەمێک درێژە سەرەکەی ئاڵقەیەکی پێوەیە لەلایەکی دەرکێی دەخەن و دوولاییش لە لایەکی تر قایم دەکرێ و سەری وەکوو ئاڵقە وایە، کە بیانەوێ دەرکەی داخەن سەری ئاڵقەڕێزەکە لەسەری دوولاییەکەی دەخەن و قفڵ لە ئاڵقەی دوولاییەکەی دەدرێ بەو چەشنە دەرکە دادەخرێ
ئەسپ دووڕەگ
باڕێسەی دووخ
بێ دەم و دووان
بێ پێش و دووایی
بەدەم و دوو
قسەزانی قسەخۆش
داخ و دوخان
(ئەردە.): خەم و خەفەت
دوبارە
(زا.)فێڵ، تەفرە
دوتایی
بڕوانە:دووتایی
دوخان
(باک.) دوو، دووکەڵ. دەرد،خەفەت،داخ
دوختەر کەیبانوو
کابانی ژیر و دەسترەنگین
دوخشار
(ئەردە.)سەخت و گران ، دژوار
دوخشارپەسەن
(ئەردە.): دێرپەسند،دژپەسند
دودۆ
(باک.):دوو،2. دووجاردوو دەکاتە چووار
دورد
خڵتەی مەی و شلەمەنی تر._ی: مقەست
دورزی
ئێلێکی گەورەیە لە چیای دورزی داخ و لە لوبنان و فەلەستین دادەنیشن دەڵێن کوردن، خانەوادەی جان پۆلاد (جان بلاط) گەورەی وانن، ئەو خانەوادەیە لە شاری (کلس) لە کوردستانی بندەستی ترکاندادەرەبەگێکی گەورەیان ڕێکخستووە. شەرەفخانی بەدلیسی لە شەرەفنامەدا دەڵێ(امارەتی درزی)، درزینی چوونە کووێ
دورس
(ئەردە):دەست لێ نەدراو، ساخ، پاک.(ئەردە)دروست،بەجێ، بەجێگە.(ئەردە.)دوروستکار، پاکداوێن.-بوون:ڕێک کەوتن، سازبوون
دورسکراو
دروستکراو،ساز و ئامادەکراو