تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قیژاندن
گوڕاندن٬ هاوارکردن٬ نەڕاندن٬ چریکاندن٬ چڕین٬ ودەنگ هاتن٬ ویقاندن٬ قیژەکردن
قیژە کردن
قێزبردن
قەبڵاندن
ئەندازە دانان بۆ چتێک لە بابەت نرخییەوە یا چەندێتییەوە
قەتارەکردن
ڕێزکردنی چت
قەتاندن
(باک.): بەشکردن٬ بڕین٬ قرتاندن
قەداندن
قەدکردن
قولزاندن٬ چین کردن٬ (باک.): بەرڤەکرن٬ سەرکۆنەکرن٬ جەرچکاندن٬ تەواندن
قەدکردن
(ئەردە.): مووچاننەوه٬ نوشتاندنەوەی چت بەڕێکی٬ بڕینی دار
قەرانکەکردن
(خۆ.): چەمانەوە
قەرتلاندن
(باک.): لکە بێکەڵکەکانی داران هەڵپەرداوتن
قەرزکردن
قەردکردن٬ قەردین٬ کەرکرن٬ سەندنی پارە یا چتێک لە کەسێکی بەقەرز
قەرساندن
قرساندن٬ تەخمین٬ بڕیار لەسەر دان. بەستنی ئاو و هەموو چتێک لەسەرمان٬ مەیین
قەرماندن
(باک.): ماندووکردن
قەرمچاندن
(باک.): ووردکردن٬ هاڕین٬ چین چین و لۆچدارکردن
قەرمەلاندن
(باک.): ماندووکردن
قەرەکردن
بەدی کردنی چتێکی دوور
قەزازی کردن
قەراخی چەفتە و شەدە بەسوورمە هە ڵبەستن
قەسابی کردن
سەربڕینی ئاژاڵان و ماڵاتان و شەقەرە و پەقەرە کردنی ئێسک و گۆشتەکەی بۆ فرۆشتنی
قەسراندن
سڕکردن لەسەرمان