تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فشەکردن
بریتییە لە خۆ هەڵکێشان٬ گاڵتەو گەپکردن.دەرچوونی دەنگ بە فشەوە لە چتێک
فم کردن
هنگ کرن٬ چڵم ئەستڕین٬ کەپۆ خاوێنکردنەوە تیندانە لووت بۆ ئەوەی چڵمێکی کە تێیدایە بێتە دەرێ٬ لووت سرین
فندق شکاندن
چەقەلێدان٬ بەقامکی هەردووک دەستان چەقەنەلێدان.
فنق شکاندن
مەبەس لە چەقەنەلێدانییە
فوولێکردن
فوولەدۆنەکردن
مەبەس لە نەسڵەمینەوەیە لە کردارێکی گەند و ناڕەوا
فووکردن
باتێکردن٬پفدان٬فوودان٬فووکردنە ناو چتێک.هەتک کردن٬ (باک.): پووخاک
فڕاندن
ڕەواندن٬ ڕفاندن٬ ڕەڤاندن٬ هەڵفڕاندن
فڕماندن
فڕمەفڕم کردن.پڕماندن
فڕکاندن
(ڕۆژ.):فڕاندن
فڕکردن
(ڕەوا.):هەڵقوڕاندن٬فڕدان
فڕکردن
(زا.):فڕکردن٬قومدان لە ئاو و شلەمەنی ٬ قوم لێدان لە چتی ڕوون وەکوو ئاو و ماستاو و دۆ شۆربا و دۆشاو و ئیتر
فڵتاندن
فرتاندن٬ بۆسووکی٬بۆ کەسێک بە کاردەبرێ٬کە با خووی٬ گوفتوگۆ کردن بە فڵتە
فیرکاندن
فیساندن
فیسکاندن
فیشاڵکردن
درۆهەڵبەستن
فیقاندن
فیقەکردن
فیچقەکردن
دەرچوونی شلەمەنی لەهەر جوورە دەفرێکی بێ بەباریکی و توندی
فیڕاندن
(ڕۆژ.) فڕکاندن٬ (لو.) فیرکاندن٬ زکچوونی گیان لەبەران بە تەووژم