تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیان پڕکردنەوە
تێهەڵهێنانەوە
زیندووکردنەوە
بووژاندنەوە،گیان وەبەرخستنەوە،بۆتازەکردنەوەی چتی کۆنیش بە کاردەبرێ
زەردنەیەی هێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکە
زەقکردنەوە
چاو زەق و بزکردنەوە
زەلاندنەوە
حاواندنەوەی یەکێکی بەسەر یەکێکی تردا بە خۆڕایی و فیڕۆ. زەلە (کە.) : دەنگ، زایەڵە. (باک.): زللە.- دان: زللە لێدان
ساخ کردنەوە
دەرخستن٬ خۆشکردن
ساخکردنەوە
(هەورا.): ساقکردنەوە٬ ساخکردنەوەو چوواندنی پارەیەکی یا فرۆشتنی چتێک.لێکۆڵینەوەی کار٬ زیندووکردنەوەی چتی لە دەستچوو٬ حساب پاککردنەوە٬ پاککردنەوەی ئەژمێریاری(حساب)
ساراکردنەوە
تەختکردنی شووێنێکی ناڕێک و کردنە دەشت
ساردنەوێ
(خۆ.):شیناوەردی ئاودان٬ لەبنەڕەتدا مەبەس لە ساردکردنەوەیه٬ تووتنی دەسێرمەوە:تووتنم ساردەوە
ساردکردنەوە
گەرمایی چت لابردن٬کوژتنی گیان لەبەرێک.پەشیمان کردنەوەی یەکێک لە کارێک لە بڕیار و دووانێک
ساغکردنەوە
چاککردنەوە٬ فرۆشتنی چتێک و نەهێشتنەوەی.دەرکردنی هاوبەش لە کاروبارێکیدا و هێشتنەوەی بۆخۆت
ساڕێژکردنەوە
خۆش چاک کردنەوەی برین و دەرد و ئازاران ٬دامرکاندن٬ دەرمانەکە برینەکەی ساڕێژکردەوە:ئێش و ئۆفی دامرکاندو گۆشتەزوونەی پێهێناوە
سلارکردنەوە
درێژکردن٬ مراندن٬ بەلاداهێنان.
سوواندنەوە
سووتاندنەوە
سوورکردنەوهی پشت
پشت ڕاگرتن بەڕووتی لەبەرئاوری ودەست پێدا هینانی لەسەر مان ،سوور دەبێتەوە.
سوورکردنەوە
دیزە وگۆزە هەرچتێکی لەقۆڕە سوور دروست بکرێ لە ناوگڵی دەنێن و ئاگری تێبەردەدەن تا سووربێتەوە.وەڕاست گیران ئەمدیوو ودیوپێکردنی گۆشت و چتیتر لە ناو ڕۆنی داغدا تا سوور هەڵدەگەڕی.
سوورکردنەوەی ئاسن
شاراندن.
سوورکردنەوەی نان یا گۆشت
باسبرژاندن، بڕشتکردن(باک) براشتن، برێژەوەدان،ئەمدیو.
سووڕاندنەوە
خولاندنەوەی چتێک.