تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەرساندن
خەرسکردن
قەبڵاندنی بەری دارە بۆلێ دەرکردنی دەیەک.
خەریک کردن
خووە دی کردن، تێبەردان،یەکێک بە کارێکەوە کردن، یا لە کارێکەوە ئاڵاندن.
خەزانگردن
گەڵاڕزانن، مووڕزاندن.
خەزیاندن
(باک.):چاو پێ هەڵنە هان
خەساندن
ئەسپ و گاو ئیتر لە پەڕین خستن و هێلکەی گونیان دەرهێنان یا فلیقاندنەوەی گونی گیان لەبەرانە بۆئەوەی کە نەپڕێ. شکاندنەوەی تەرزی تەماتە و ئیتر تا پەل باوێژێ و بەرداهێڵێ تا بهرەکەی زۆر و باشبێ ، ئێختە کردن. خەرسکردن. ِ
خەفاندن
(سن، ڕۆژ) خووار کردنەوە. سەرداخستن. نوواندن،خەواندن
خەفکردن
(ئەردە.):خۆداگرتن،چوونەناوبۆسەوە.
خەفە تخوواردن
دڵشکان، خەمخوواردن، وەزگدان
خەفەکردن
تاساندن،خنکاندن، فەتساندن، پشوو هەناسە بڕین، کوژاندنەوە، خەفەکردن،کپ کردن، کوژتن ولە ناو بردن
خەمزە کردن
ناز کردن،خنچکە کردن
خەمناندن
(باک.) رێزگرتن
خەمڵ کردن
تەخمین کردن، دانانی ئەندازەیەک لە بڕ بۆ ووشکە دان بە بەری ڕهزان وباخ بۆ ئەوەی بە پێیە مڵکانە یا باجی لە سەر وەربگیرێ
خەمیلاندن
خەنزراندن
(باک.) : لە جووڵەخستن ، بێهەست کردن (زا.) : هەڵکڕووزاندنی مووی سەر وپێی ئاژاڵ لە سەر ئاگر بۆ پاک کردنەوەی
خەنی کردن
خەڕۆکردن ، شاد کردن ، گەشکردنەوە ،دڵخۆشکردن :پشکوواندن
خەوخاندن
وێکچوواندن، گێژکردن، سەرلێ شێواندن، خستن، نوواندن، خەرلێخستن، وەرکەواندن
خەوراندن
(گەر.) :کولاندنەوی برین