تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حل کردن:
پەسندکردن و بایەخ پێدان. ئەگەر تۆگزی بکەیت لەم کایەدا من حەلی ناکەم.
حیلاندن
کۆڕاندن،هیرین0-ی ئەسپ وماین:شهین،شەهین.
حەبیشاندن (زا.):
زۆر خوواردن بەپەلە.
حەجماندن:
ئارامکردن، تەبتاندن.
حەزلێکردن:
دڵدارێتی کردن ، ئەیینی. ئارەزووی چتێکی کردن.
حەشرپێکردن:
ڕیسواکردن ، گاڵەپێکردن ، شڕکردن.
حەشرکردن:
ئەوپەڕی هەوڵدان.
حەشیفاندن (زا.):
حەپاندن:
حەپەکردن، وەڕینی سەگان.
حەپەساندن:
سەرلێشێواندن، پەشۆکاندن، سەرسام کردن.
حەچاندن:
هێنانە وەڕینی سەگ. وە چەڵتەچەڵت خستنی کەسێک. حەچەلێکردن.
حەڕماندن (زا.):
خاتر لێکردن
تکالێکردن لە کەسێکی.
خاراندن
1)خاوشکاندنی ووڵاخ ئەسپێکییە،کە لەمێژ بێبەهۆی بەفروبارانی زستانی یا نەخۆشی وەئیترەوەلە تەویلە نەهاتبێتە دەرەوەکەچەند جارێکی بیهێنن وبیبەن وغاری دەن-یپێدەڵێن.2)پێست وچەرم بەخۆشکردنی دەڵێن-.3)دیزە وگۆزە وکەل و پەلێکی لەقوڕدروست دەکرێدوای سوور کردنەوەیان بۆناو تێکردنیان-دەڵێن.پەرخاندن.
خامۆش کردن
تەمراندن،کوژاندنەوە،خەفەکردن،کپ کردن.
خاواندن
خەڵەفاندنی كةسێك بەكارێكەوە،ئەومنداڵەبخاوێنە.خایاندن،کێشان،پێچوون،بەپێیان لە هەولێروەتادەگەیەرەواندزسێ رۆژ دەخایێنێ.
خاوشکاندن
(هەورا.)شان شکاندن،(با.)ئاخاوتن،سەرخەوێک شکاندن.خاوشکاندنی ووڵاخی دا بەستراو،
خاپاندن(باک.)
فریودان،لەخشتەبردن،قۆڵشکاندن، تەفرەدان ،هڵخەڵەتاندن،هەڵفریواندن،خڵافاندن.
خاڵکوتاندن
خاڵکوتان بە نووکی دهرزی لەسەر لەشی مرۆڤان.
خایاندن
کێشان،خاواندن،پێچوون،پێچوونی کارێک بۆ چەند کات ودەمێک:چوون وهاتنەوەم لە ههمەدان(6)ڕوژی خایاند.ڕێک کەوتن.تەفرەدان،هەڵخەڵەتاندن.