تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەواندن(باک)
قەدکردن، چەماندنەوە. بتەوینە: قەدکە، بچەمێنەوە
تەواوکردن
کۆتاکردن، پێکهێنان، دووایی هێنان، بڕینەوەی چتێک. ئه نجامدان
تەوقەکردن
دەست لەناو دەست کەسێکی نان و کوشینی لە ڕووی تاسەو خۆشەویستیەوە
تەولاندن(باک)
لە تەویلە کردن. بتەولینە
تەپاندن
قۆپاندنی بان و هەموو چتێکی، کە ژێری بۆشبێ. تەپەلێهێنان، لێدان. ئاخنینەوه و پڕکردنەوەی چت. لە کاتی خوواردنێدا زۆری تێ مەتەپێنە
تەپساندن(باک)
پانکردنەوە، ڕاخستن، تەنککردن. لێدان، کوتان. بتەپسینە
تەپکردن(زا)
خۆمت کردن لە ترسی چتێک
تەڕەوکردن(ئەردە)
تەژاندن(باد)
کوشین، گوشین. دەستیم تەژاند: دەستیم کوشی
تەڤزاندن(باک)
تەکانخوواردن
جووڵانی چت لە جێی خۆی بەهۆی تەووژمێکەوە، داخورپان، داخورپیان، داچڵەکان، داچڵەکیان
تەکەکردن
تەکەکردن
هاتوچۆو جووڵانەوەی چتی شۆڕە
تەڵاشکردن
تەقەلادان، هەوڵدان، تەلاشکردن
تەڵخەکردن
تەیساندن(باد.، باک)
تروسکاندن، بریقەدارکردن
ج.شخوواردن
تووانەوەی بەسەر یەکتریدا چوونی هەندێک چت بەهۆی ئاگرەوە