تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەزاندن
سڕکردن، بێ هەست کردن، قەفڵاندن، ئازاردان و دڵگیرکردنی کەسێک بۆ چاوترساندنی. (باک) فڕین بەبێ ئەوەی باڵ بجووڵێنی بە لەنگر لە هەوادا ڕاوەستان. ساردکردن. بەهۆی سەرماو بەفرو بارانەوە ئەندامی لەش سڕو بێ هەستکردن
تەشەنەکردن
تەنینەوەی برین و خۆ خوواردنەوە
تەفرو تووناکردن
تەرتەوەرتەکردن، دووابڕینەوە، قڕان تێخستن، بەبادکردن، داغانکردن، تووناکردن، بەربەدەرکردن
تەفرە خوواردن
تەفرەدران، خەڵەتان، فریودران
تەقاندن
(باک) پەقاندن. ترەقاندن، ئاووردانی چەک. ئاگردان._ی چەک: تەقەکردن، ئاووردان._ی مل و قۆڵنج و قامک: قۆڵنج شکاندن. ڕاونان، ڕەتاندن، تەقەتێخستن
تەقبردن
تەقناندن(باک)
لە خیزیدا ڕۆچوواندن
تەقکردن
تەقڵەکردن
تەماشاکردن
تەماشاکەردەی، بەرتێکردن، ڕووانین، نوواڕین، چاوپێداخشاندن، مەیزاندن، چاڤلێکرن، لێوەستان، سەیرکردن، بەرێ خووەدان، چاوتێبڕین، ڕامان، چاو لێ کردن، چاڤدێری، باناندن، تێڕامان، نیاکردن، نۆڕین، مزەکردن، ڕامینان، نێڕین، نەیڕین، تێژاندن، هیراندن. بە سووکی_: زەردەپێهاتن. بەڕقەوه_: لێ مۆڕبوون، چیلەکردن، چاو لێ هەڵگێڕانه وە
تەمراندن(باک)
تەمێ خوواردن
تەمبێ بوون
تەمێکردن
تەنبێ کردن، عار بە یەکێک نان
تەنکەکردن
شاشکردنی شینایی پڕ بە هەڵکێشانی لقی ناو بەناو بۆ ئەوەی شەتڵ یا دارەکان باش گەورە بن
تەنگهاووردن(ئەردە)
تەنگاو کردن، هەراسانکردن
تەنگەتاوکردن
تەنگاوکردن، گیرکردن، بەگیر هێنان
تەواساندن(ئەردە)
تەواندن
تەوتەو گوتن. کاتێکی یەکێک گۆرانی بڵێ گووێدێران، دەڵێن تەوتەو (ئافەرین)