تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاستکردنەوه
خوواری و چەو تی و گێڕی چارەکردن ، هەڵەبژێری ، چەوتی ساخکردنەوه، هەستاندنی گیاندارله ڕاکشانەوه بۆ دانیشتن و یا له دانیشتنەوه بۆ سەرپێیان
ڕاشەکاندنی چت
ڕزاندنەوە
ڕقخوواردنە وە
پیشخواردنە وە ،ددان بە جە رگی خۆ دا گرتن و پشت لە ڕق کردن و گووێ پێنە دانی لە کاتی ڕق هە ستانێدا.
ڕقخوواردنەوه
پیشخواردنه وه ،ددان به جه رگی خۆ دا گرتن و پشت له ڕق کردن و گووێ پێنه دانی له کاتی ڕق هه ستانێدا.
ڕەشکردنەوه
کوژاندنەوه، بۆ ئاوور و نووسەوەری و هەموو چتێکی بەکاردەبرێ. داپۆشینی زەل و قامیشی سەر بانی تازه به گڵ ، دیاربوونی چتێک له دوورەوه. نووسینەوەی مەشق به پڕی
ڕەقاندنەوە
گەڵاڵه کردن و ڕێکخستنی ئاسن لە پاش سارد بوونەوەی
ڕەقبردنەوە
ڕەقبوونەوەی گیاندار
ڕەواندنەوه
- ی خەو: زڕاندنی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆیدا نەهێشتن ، بڵاوکردنەوه.- ی قوونێر: بڵاوه پێکران، تەفروتووناکردن
ژان بژاردنەوە
ژانێکی دەم دەمییە لە پێش منداڵ بوونیدا بەچەند دەمێکی تووشی ئافرەتی ئاووس دەبێت
ژیاندنەوە
ڤەژاندن٬ڤژاندن٬بووژاندنەوە
ژیرکردنەوە
ئاشتکردنەوە٬داکاساندن٬دامرکاندن٬وازپێ لەگریان هێنانی منداڵ
کردنەوە
ئاوەڵەکردنەوەی دەرکە و پەنجەرە و ئیتره٬ چتی گرێدراو کردنەوە: گرێ هەڵوەشاندن٬ شکاندنی ڕۆژوو.-بڕین:دەرکردن٬ خاوکردنەوەی قفڵی داخراوە بەکلیل٬ ڕزگار کردن و کردنەوەی پیاوێک٬ کە لەژنەکەی بەسترابێ و بتوانێ لەگەڵی دروست ببێ.کارێک دوو سێ بارە کردنەوە٬ چنینی میوە و گوڵ و ترێ و ئیتر شکاندن و لەتکردنی دار٬ دەست بە کارێکی گرنگ کردنەوە٬ جڤات(حفلە)کەی بە ووتارێکی کوردانە بکەوە. شێ کردنەوەی خوری و لۆکەیە بە کوتک و کەوان و ئیتر.ئاوەڵەکردن٬ شکاندن٬ قفل و ئیتر.وازبوون٬ پشکووتنی گوڵ و ڕەنگ و ڕووی مرۆڤان. شێکردنەوە٬ ڕێگاکردن٬ خاوکردنەوە بۆ هەموو چتێک.تەڕدەستانە کردن٬ پەلەکردن٬ تاڵووکەکردن. دروستکردن.سازکردنەوە
کردنەیەک
کرووزاندنەوە
کوڕووزاندنەوە٬ کزاندنەوە٬ چرووساندنەوە٬ گریاندنی منداڵ
کرووساندنەوە
کرۆستنەوه٬ کڕانەوە
کزاندنەوە
ئێش پێگەیاندن٬ چووزاندنەوه٬ پرووزاندنەوە٬ کڕووزاندنەوە
کوتاندنەوە
سفتکردنی چتێکی چنراو ٬ پەستاندنەوهی چتێکی فشەڵ
کورتکردنەوە
کەمکردنەوەی درێژی چت
کولاندنەوە
هەڕفاندن٬ کزاندنەوە٬ چووزاندنەوە٬ ئاهاندن٬ ئێشاندنەوە٬ وەئێشهێناندنەوەی برین بەدەست یا چتێک لێدان (باد.٬باک.) برینێ و ئاخێڤینی٬ برینێ دەکولێنێتەوە.