تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤەکشکشاندن
(باک.): ڕاخستن٬ ڕاونان
ڤەگژاندن
هەژاندن٬ جووڵاندن
ڤەگژگژاندن
(باک.): تەکان پێدان٬ ڕزگارکردن
ڤەگڤزاندن
کێشه٬ پیله٬ ووتووێژکردن
ڤەگەڕاندن
(باک.): گەڕاندنەوه٬ گێڕانەوە
ڤەگەڤزاندن
(باک.): گەوزاندن
کاروانەکردن
زۆر هام و شۆی شووێنێکی کردن
کارپێ سپاردن
کارکردن
جێگربوونی قسەیەک لە دڵا٬ قسەی پیاوی چاک و ڕاست کاردەکا.دەرمان یا خواردنێک لەلەشی بە چاکی کاردەکات و ڕەوان دەبێ . فەرمانکردن٬ ئیشکردن
کاسکردن
تاساندن٬ ووڕکردن
کالاندن
(هەر.): بالاندن٬ (دەنگی مەڕییە)٬ پەزەکالێنێ٬ توورەکەیێکی تەنکە٬ کەمێشکی تێدایه٬ تۆربەی مێشکی
کامکردن
هەڵامسانی مەڵاشووی ووڵاخی یەکسم لە کاتێکا٬ کە ووڵاخیتر لەبەرچاوی وی ئالیک بخوا هی وی لەبیر کرابێ یا هەر نەبێ بیدەنێ و یان درەنگی بدەنێ
کاوولکردن
کاوێژکردن
کاوینه٬ کاوانەوە٬ (باک.):پۆرساندن٬ مەبەس لە ڕەشەووڵاخ و ئاژاڵ و وشترە بە زۆری بەهاران زۆری دەخۆن و بە شەو یەقی دەکەنەوە دووبارە دەیجوونەوە تا بۆیان حەرس بێ
کاوێژکردن
واتەی قۆڕو ناپەسند کردن٬ قسەی قۆڕو ناپەسندکردن
کراسەکردن
بە سابوونێکی بەزی دەڵێن٬ کە بە تەواوی کوڵابێ و بڵقی گەورەگەورە هەلبدات
کرتاندن
کەرتاندن٬ قرتاندنی چت بە ددان
کرتکردن
(زا.):نیشانەکردنی دار بە لەت کردنی بە مشار
کردن
(هەورا.): کەردەی٬ کردەی٬ (باک.): کرن٬ بە جێ هێنانی کارێک.لێ-(بابا.):لێچوون. ئارەزوو پەسندکردن٬ ئەمن دەکەی: مێردم پێدەکەی؟تێکەوتن.کانگردن٬ کێش هاتن٬ پەرداختن٬ تێکردن.کرن لێکردن
کرماندن
کرمە لێ هێنان٬ کەچتی ناسک بخورێ کرمەی لێوەدێ