تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاوەشاندن
(باک.): ڕاتڵەکاندن، ڕاتەکاندن، وەشاندن، تەکاندنی بەڕە و مافوورە و ئیتر، هڵبەشاندن، مەراندن، جووڵاندن، بزواندن، جقجقاندن، جووڵاندنەوەی چتێک بەتوندی. گجگجاندن
ڕاپسکاندن
ڕاپێچکردن
فڕاندنی چتێک خێرا لە لایەن با یا ئاو یا گیاندارێکەوە
ڕاپەڕاندن
داپەڕاندن، هەستاندن، داچڵەکاندن، لەنەکاو لە خەو بێدار کردنەوە، سەرپەڵۆ، دەربازکردن، ڕزگارکردن، تێپەڕاندن، بهووراندن، چت بەدزیەوە ڕماندن. بەتەڕدەستی کۆتایی بە کار و فەرماندان
ڕاچاندن
تەنینی بەڕە و مافوورە و ئیتر چنین. (هەورا.): دارتەکاندن(بۆ بەری.) .وەشاندن. هەژاندن، لەرزاندن. (ڕەوا.) ڕایەڵکردنی گوریس و یا تەناف بۆ چتمەکی شۆراو لەسەر هەڵخستن. قرم لە ژنی خەڵکی خۆشکردن، ئافرەتی خەڵکی ڕەچاوکردن، حەز لە نامووسی خەڵکی کردن
ڕاچوواندن
تێڕا کردن،تێهەڵچەقاندن
ڕاچڵەکاندن
هەژاندن،ڕاچەناندن، ڕاپەڕاندنی گیاندار لە ناکاو
ڕاچەراندن
ڕاچەناندن
ڕاڕفاندن
ڕفاندن، ڕاونان، ڕاوە دوونان و دوواکەوتنی گیاندارێکی
ڕاژاندن
ڕاژەندن
ڕاژاندنی لانک و جۆلانەی و چتی تر
ڕاڤەتاندن
جووێ بوونەوه، لێکهەڵبڕان
ڕاڤەناندن
هەڵکەندن، ئاواره و دەربەدەرکردن
ڕاکردن
(موک.): بەزین، خاردان، غاردان، لینگدان، هەڵاتن، هەڕاکردن، ڕەمین، دەرچوون، فڕەکردن، خۆهەڵخستنی بەرگی شۆراو و دەغلی تەڕ، - ی با: هەڵکردنی بایه. ڕێگرتن، ڕێ بڕین ، ملی ڕێگاگرتن