تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چۆڕاندنەوە
چکاندنەوە، تکاندنەوە، داچۆڕاندنەوە
چەقاندنەوە
ڕەنج و ئازاردانی مەمکی دایکە لە لایەن منداڵی شیرە خۆرەیە، کە زۆر ئازاری بدات، چەوساندنەوەی مەمک. دامەزراندن، دووبارە چەقاندن
چەماندنەوە
داهێنانەوە، قوڵزاندن، چۆماندنەوە، قەوچاندنەوە، خووارکردنەوە، کووڕکردنەوە، کۆمکردنەوە، بەرڤەکرن، چەوماندنەوە، خۆ_: دابوون
چەمیاندنەوە
چەوساندنەوە(شا)
چرووساندنەوە، ئازارکردن، ماندووکردن
ڕازاندنەوە
ڕاستکردنەوه
خوواری و چەو تی و گێڕی چارەکردن ، هەڵەبژێری ، چەوتی ساخکردنەوه، هەستاندنی گیاندارله ڕاکشانەوه بۆ دانیشتن و یا له دانیشتنەوه بۆ سەرپێیان
ڕزاندنەوە
ڕقخوواردنەوه
پیشخواردنه وه ،ددان به جه رگی خۆ دا گرتن و پشت له ڕق کردن و گووێ پێنه دانی له کاتی ڕق هه ستانێدا.
ڕەشکردنەوه
کوژاندنەوه، بۆ ئاوور و نووسەوەری و هەموو چتێکی بەکاردەبرێ. داپۆشینی زەل و قامیشی سەر بانی تازه به گڵ ، دیاربوونی چتێک له دوورەوه. نووسینەوەی مەشق به پڕی
ڕەقاندنەوە
گەڵاڵه کردن و ڕێکخستنی ئاسن لە پاش سارد بوونەوەی
ڕەقبردنەوە
ڕەقبوونەوەی گیاندار
ڕەواندنەوه
- ی خەو: زڕاندنی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆیدا نەهێشتن ، بڵاوکردنەوه.- ی قوونێر: بڵاوه پێکران، تەفروتووناکردن
ژان بژاردنەوە
ژانێکی دەم دەمییە لە پێش منداڵ بوونیدا بەچەند دەمێکی تووشی ئافرەتی ئاووس دەبێت
ژیاندنەوە
ڤەژاندن٬ڤژاندن٬بووژاندنەوە
ژیرکردنەوە
ئاشتکردنەوە٬داکاساندن٬دامرکاندن٬وازپێ لەگریان هێنانی منداڵ
کردنەوە
ئاوەڵەکردنەوەی دەرکە و پەنجەرە و ئیتره٬ چتی گرێدراو کردنەوە: گرێ هەڵوەشاندن٬ شکاندنی ڕۆژوو.-بڕین:دەرکردن٬ خاوکردنەوەی قفڵی داخراوە بەکلیل٬ ڕزگار کردن و کردنەوەی پیاوێک٬ کە لەژنەکەی بەسترابێ و بتوانێ لەگەڵی دروست ببێ.کارێک دوو سێ بارە کردنەوە٬ چنینی میوە و گوڵ و ترێ و ئیتر شکاندن و لەتکردنی دار٬ دەست بە کارێکی گرنگ کردنەوە٬ جڤات(حفلە)کەی بە ووتارێکی کوردانە بکەوە. شێ کردنەوەی خوری و لۆکەیە بە کوتک و کەوان و ئیتر.ئاوەڵەکردن٬ شکاندن٬ قفل و ئیتر.وازبوون٬ پشکووتنی گوڵ و ڕەنگ و ڕووی مرۆڤان. شێکردنەوە٬ ڕێگاکردن٬ خاوکردنەوە بۆ هەموو چتێک.تەڕدەستانە کردن٬ پەلەکردن٬ تاڵووکەکردن. دروستکردن.سازکردنەوە
کردنەیەک
کرووزاندنەوە
کوڕووزاندنەوە٬ کزاندنەوە٬ چرووساندنەوە٬ گریاندنی منداڵ