تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانگسا
(کە.): کەمەکاتێک٬ مێگەلە کە - یک لەوەڕی: واتە کەمێک
دانگوو
(ئەردە.): نەبەستراو٬ دانەدانە
دانگی
(باک.):دەمێکی ئەوتۆیە ٬ کە تفاقی تێدا دەدرێ بە ئاژاڵ و ووڵاخان
دانگی دانگی
دانگیر
دانەوێڵەیەکە٬ کە نیوەکوڵ بووبێ. چیکەنە
دانگە
پارچە خاکێکە لە نێو پاوانێکیدا٬ کەمەڕی تێدا بلەوەرێندرێ.نێزیکی مەڕی٬ لە کووێستاناندا شووێنێکە لەسەر بەفری ئالیکی بۆ ماڵاتان پەرت دەکەن تا بیخۆن. (باک.):بەرکۆز. (جا.):لای خووارەوەی مێگەلانه٬ ئاوەژووی (کەوانە)یە. (سزیر.):داوێن٬ دامان.
دانۆک
(باک.):شیرینێکە دەدرێ بە خەڵک لە کاتێکیدا٬ ک منداڵ ددانی دەردەکات
دانۆکە
دانکه٬ دانەچۆلەکە٬ دانوو٬ گیایەکە بەرەکەی دانێکی دێنی٬ کە خوواردنی چۆلەکانە. دانووکه٬ خروێرکەی باڵندە و ئاژاڵانە
دانی
(ڕۆژ.):دابەسته٬ دابستوو٬ دابەستی
دانی بە چاویەوە
دانی کرمۆڵ
(هەورا.): ددانی کرمێ٬ دان کرمۆڵ
دانیان
(ئەردە.کە.): دانان. دۆڕاندن٬ چوواندن٬ لەدەست دەرکردن. دامەزراندنی دیوار و کۆڵەکە و ئیتر
دانیشاندن
ڕۆنیشاندن٬ ڕوونیشاندن
دانیشتن
ڕۆنیشتن٬ (هەورا.): نیشتەیره٬ نیشتنەبان زەوی٬ (هەورا.): ئەڕەنیشتەی٬ نیشتن٬ ڕۆنین٬ قووندانەوە٬ قنگدانەوە لەسەر زەوی یا لەسەر چتێکی تر٬ دانیشە:بیشه٬ بنیشەرە٬ (زا.): ڕوونێ
دانیشتنەوە
(باک.):کتووت
دانیشتوو
ڕۆنیشتوو٬ دانشتی٬ ڕوونشتی٬ کەسێک قنگی دابێتەوە.نیشتەجێ٬ کەسێکە ماوەی مووچە خۆری میری تەواو کردبێ.-یی: نیشتەجێیی
دانیشتگە
(هەورا.):نیشتیره٬ (باک.):جڤانگە٬ جڤینۆک٬ ڕوونشتاخ٬ کۆمەڵگە٬ ڕوونیشگەه٬ شێنی.
دانین
(باک.):دانان٬ ڕۆنان٬ -ئەردتی:لەسەرزەوی دانان٬ -جە: لە جێگای خۆی دانانەوە. خووە لخەو-: خۆلەخەو کردن٬ خووە لێ-:ماستاو و مەرایی کردن٬ باوەڕ نەکر من ئانی دانی بەر چاڤی وی: باوەڕی نەکرد من هێنام بۆ لەبەر چاوی وی داناوە٬ بادانی:بای خست و بڕا٬ باکەوت٬ ئەرناوی-: هێدی و هێمن بوون٬ ئەزێ دێنم تە: لێتدەدەم٬ ژهەڤ دانین: پیادەکردن ٬ ژخووەدانین: داکەندن(بەرگ)٬ لخووەدانین: لەخۆگرتن٬ خۆ بەکەمزانین٬ خۆبەکەمگرتن٬ دەینه٬ دێنە::دانێ٬ داینێ
دانە
دەنک٬ قل٬ لڤ٬ ڕەژەک٬ دەنکێک لە چتێک٬ (کۆ.): چەشه٬ دانەیێکە لەسەر داو و تەپکە دانرێ٬ چینه٬ - هەڵگرتنەوە: چینەکردن٬ ژماره٬ تەنها یەک دانە٬ گەوهەر٬ دوڕ٬ نارنجۆکی دەستی. ددانە: -ی مشار: ددانەی مشار –ی چاو: تەڕاخومه٬ لای ژوورووی مەرەزه٬ کەوانە٬ دەغڵ و دان و ئیتر. (موک.): دانەی لغاو: ئاسنی لغاو. (ئەردە.): چتێکە وەکوو شانە وایە و گەورەتر و درێژترە هەودای ڕایەلی تەنراوی پێدا هاتوو چۆ دەکا لە کاتی جۆڵاییدا ٬ برێشکە٬ -ی ڕوو: زیپکە