تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانووسان
پێدانووسان٬ گەزتن
دانووساندن
پێدانووساندن٬ گەزتن٬ خۆ-:خۆ گرتن بە نهێنی بۆ بیستنی ڕازی ئەم و ئەو
دانوولانە
(ڕۆژ.): دانوو
دانوولە
دانوو٬ گەنمە کوڵاو٬ (ڕۆژ.): دانوولانه٬ چێشتی گەنم و نۆک.جوورە گیایەکە ئاژاڵ دەیخووا
دانووکە
دانچیڕکردنەوە
ددان چڕکردنەوە٬ ددان ڕیچ کردنەوە
دانڕسکێ
(کە.):ددانەچیڕە
دانڕیچکردنەوە
لچ هەڵقووتاندن و دەرخستنی ددان
دانڕیک
ددانچیڕ. –ی : ددانچیڕە
دانڕێوی
ددانەڕێوی٬ خشڵێکی جووانە لەلایزێڕینگەران
دانڕێژ
(کە.): ڕژانی دان لە مەڵاکەوە بۆ نێوەڕاستی قووڵکەکەی بەرداشی
دانکردن
(باک.):دان بە دان بەرخ و کاران بەردەنە لای دایکیان تا شیری بخۆن. (بابا.): ددان دروستکردن٬ دانگرتن٬ گەنمە کە دانی کردووه٬ واتە دانی گرتووە و شیرەکەی خەریکە ووشک بێ
دانکوولە
(بار.هەو.): دارکونێرە٬ باڵندەیێکی دندووک درێژە دارەبەنو هیتر کە ڕەق بێ کونی دەکا و هێلانەی تێدا دەکات٬ خۆی بە قەد چۆلەکەیێکییە ڕەنگی ڕەش و سپی و سووره٬ پۆپەیێکی نزمی هەیە وەکوو شێست تیر دەنگی دێت
دانکۆتەی
(هەورا.): بەدان کەوتن
دانکە
خروێرکەی باڵندە و ئاژاڵانە و دەتەنێتەوە . پەڕەووران لە شووێنە ڕووتاوەوەکەی خروێرکەی دەردەکەن٬ دانوو٬ دانۆکە٬ دەردەمریشک٬ تیمار و چارەی: ئاو 2000 پڕمەنگەنات(1) ٬ باڵندەکە بە تەنهایی لە ژوورێکی دەکرێت و لە جیاتی ئاو ئەو دەرمانەی سەرەوەی بۆ دادەنرێت دوو سێ ڕۆژان چاک دەبێتەوە
دانکەوتەی
(هەورا.): بە جۆ کەوتنی ئاژاڵ و ماڵات
دانکەوکەرگی
(هەورا.): دانکە مریشکێ
دانگ
کێشێکی ناسراوە لە لای زێڕینگەران بۆ زێڕ و سامان (ملک)ب کاردەبرێ٬ بەش٬ پش٬ پشک٬ دانگێک: واتە بەشێکە لەشەش بەشان لە زەوی و زاران و ماڵ و خانووان. دوو- : دوو بەشە لە 6 دانگان٬ کەمەکاتێک. (کە.): دانگا. ئەندازە و پلە : ئازاد سیی ساڵ لەمەوپێش چۆن بووە ئێستاش هەر لەودانگەدا ماوە
دانگانە
مزومافێکە و بەشێکە لە دانگێک کە دەدرێ