تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دامەزرێنەر
دابینکار٬ هێورانەر
دامەن
داوێن٬ دامێن
دامەنە
(کە.):پک کەوتوو٬ بێ بەهرە٬ بێ بەش٬ بەشبڕاو
دامەکە
خۆ:ئایا٬ ئاخۆ
دان
دانی دەخڵ و دانەوێڵە٬ دەنک٬ تەڵ٬ دانە٬ قل٬ تووم. ئەودەنکە دەخڵانەیە بە باڵندان و ماڵاتان دەدرێت. پێدان٬ بەخشین٬ بەخشش٬ بەخشینی چتێک بە یەکێک٬ نان دان بە هەژاران٬ بده٬ گاندان. بۆ شووێن و دەفرە بەڵان بەذووای ناوانەوە دەنووسێ: خووێدان٬ قەندان٬ گوڵدان٬ ئاگردان٬ قەڵەمدان٬ چین٬ چەل٬جار٬ هەل٬ چاخ٬ کات٬ گاڤ٬ دوودان:دووچین٬ -ی بەیانی بەشێکە لە ڕۆژێ لە بەیانییەوە تا نیوەڕۆیە. –ی ئێوارێ: بەشێکە لە ڕۆژێ لە نیوەڕۆیەوە تا ئێوارێ٬ -ی ئالینجێ:کاتێکە لە(8) ی بەیانییەوە تا (4)ی ئێوارێ. (بابا.):ددان٬ دران٬ دوو ڕێزە ئێسکەکانی دانە دانە یە کە لە سەر پووکی گیاندار دەڕوێ و خوواردەمەنی پێ وورد دەکرێ و 32 دانەیە. لێدان:من کێر لدەستێ خووەدا٬ بارام لمن داکوتان. فەرمان٬ ئەنجامدان٬ - زانین٬ دان٬ناسکرن: بەناسین دان. گرتن: من ئەو دان بەرخۆ: من ئەوانم گرتە پێش خۆ. – بەرگیرا (باک.):هاوار و بانگ کردن. بەناسین دان. (باک.باد.):ژەم٬ جەم. – بەری چێشتی شل٬ ئەم چێشتە دانی کەمە(بەری کەمە). کەمێک لە هەموو چتێک: دانێک گۆشتم بدەیە:کەمێک گۆشتم بدەیە. کرازی چاوگەیە ٬ کە بە دووایی هەندێک ناوانەوە بنووسێ وەکوو: فڕێ دان٬ ئازاردان٬ گرێ دان٬ بەکرێ دان. دانوو
دان ئاڵ بوونەوە
ددان ئاڵبوونەوە٬ سڕبوونی ددان بە هۆی چتی ترش و ئیتر
دان ئێشە
ددان ئێشە
دان بەرزرتا
کلکە سووته٬ هاندان
دان لێ تیژ کردن
مەبەس لە چاو بڕینە چتێک و بەتەمابوونی
دان وستاندن
(باک.):بازرگانی
دان پیانان
دان پەی
(باک.):وەدووکەوتن٬ وەشووێن کەوتن
دان چوونەکلیلە
دەم چوونە کلیلە
دان چڕکردنەوە
دان یەک
دانا
(هەورا.): زانا٬ شارەزا٬ تێگەیشتوو٬ ووریا. ناوی نێرینانە
دانار
دەنک دەنک٬ دانار دانار٬ چتێکە کە دانە دانە وەستابێ و تێکەڵ یەکتری نەبووبێ ئەم قوبووڵییە دانار دانارە