تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارشکێنە
مەرگەمووش،دەرمانێکە دەکرێتە ناو هەویر دەرخواردی مشکی دەدرێ بۆ کوژتنی جا مشکی ماڵێ بێ یا هی ناو کشتوکاڵ.
دارشەق
قاشۆ.دوودارن شەلان وەبن باخەڵیان دەدەن بۆ ڕۆیشتن.
دارشەقێن
قاشۆ،دارێُکی تایبەتییە گەمەی شەقێنی پێدەکرێ.
دارفرسەخ
نیشانەی ماوەی رێگا.
دارفرۆش
کەسێکە پیشەی وی تەنها دارفرۆشتن بێ.
دارقووڵخ(ئەردە.)
دارقەزوان
دارقەسب
دارقەندە
دارقەننە.
دارقەنە(دارقەننە.)
دارێکی درێژی کونکراوە لە کونی قەننەی دەخرێ،کە جورە سەبیلەیەکە.
دارقەوام(زا.)
چتێکە داری خواری پێ ڕاست دەکرێتەوە.
دارقەپان
دارێکی گردی لووسە دووکەس دەیخەنە سەر شانیان و چتی پێ لەقەپان دەدەن وەکوو تایە تووتن و دانەوێڵە و ئیتر.
دارلۆق(باک.)
وەکاز،شەق،گۆچان.
دارمازوو
دارەمازوو،دارمازی.
دارماڵ
دار بە سەردا ماڵین،کیلە یا دەفرێکە دووای پڕکردنی لە دانەوێڵە و دارێکی بەسەردا دەهێنرێ تا تەراز بێ._کردن:لێوان لێو کردنی ئامانێک لە چتی ووشک(قەڵاپەچن نەبی تەرازبێ.).
دارمووق(باک.)
دارمەیی
تیرەیێکی کوردە لە ئێرانێدا.
دارناشتن(کە.)
دارچەقاندن.
دارنان(کە.)
دارچەقاندن.
دارهولوویێ
(باک.): دارەهوڵوو