تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داگرتن
خووارەوهاووردن٬ دەست پێکرن٬ دەست بەلێدانکردن. –بە بەردان٬ بەردەباران کردن. هێنانەخووار٬ هانینە خووارێی چتێک لەبەرزییەوە. پەستاوتن٬ داپەستاوتن٬ پڕکردن. –ی بار: ئاخنینەوە و پڕ کردنی جەواڵ و چتی تر لە دان و چتی تر:بارەکەم داگرت. بەچەکان-:گوللە باران کردن. زۆربڵێی٬-بەقسان:واتا ئەوەندە چەنە لێدان میدانی ئاخۆتنی کەسی نەدات٬ درێژە بەقسەدان و سەرخستنە سەر.دروون٬دوورانن(لێواری جلک و ئیتر). دەورە-:دەورەگرتن٬ دەورەدان٬ هەموولاگرتن٬ سفت کردن٬ لێدان٬ کوتان٬ دەست بە لێدانکردن٬ دایگرت٬ زۆری لێدا:فیسارکەسی داگرت:واتە دەستی بە لێدانی کرد. پێ-:پێ لێ-:هەتەر کردن٬ لەسەر ڕۆیشتن٬ میچ لەسەر گرتن٬ بنارکردن٬ داپۆشین و داگیر کردنی چتێک بۆ چتێک:هەوور ئاسمانی داگرت٬ پڕکردن
داگرتنەوە
-ی قیشەک:دووبارە فیشەک پڕکردنەوە بە بارووت و تەرەقه٬ هەڵپێچانی سەری دوو پارچە بە دروون کە لە پێشەوە لەیەک درابن. –ی کون:ئاخنینەوە٬ ئاخنینەوە و پەستانەوە و گێڕانی سەربان تا توند بێتەوە و دڵۆپەی نەکا٬ دروونەوە٬ دووراندنی کەناری جل و بەرگ و ئیتر
خۆداگرتن
خۆحەشاردان بۆبیستنی ئاخۆتنی ئهەم وئەو
دەست بەسەرداگرتن
زەوتکردن،داگیرکردنی چتێک.
قەپداگرتن
برێتییە لە داواکردنی ئەندازەیەکی زۆر لە نرخی چتێکدا
پێ لێداگرتن
مەبەس لە زۆرکردن لە کەسێکی و میچ لەسەرگرتن بۆ کارێک. دانەواندنی پێی ئاش بۆ وورد هاڕینی
پێداگرتن
چتێک بەسەر چتێکیدا کردن و داپۆشین. هەتە، لەسەر ڕۆیشتن، میچ لەسەرگرتن. پرس درێژکردن، چیڕە درێژکردن. بنارکردن، پێدانووسان
چاوداگرتن
ڕبک، ئاماژەکردن بەچاو
چاوچڕداگرتن