تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکرۆژتن
کرۆژتن٬ داکورۆژتن
داکشان
کشانە خووارەوە٬ هاتنەخووارەوەی چتێک یا چەند چتێک لەبەرزییەوە بە گورجی. ئەلفێکی کورتە لە ژێر تیپێکی عەرەبیدا دەنووسرێ کە(ی) ی بەدەمەوەبێ
داکشاندن
داکشاو
داخزاو.-ی : هاتنەخووارەوە٬ بەرەوژێربوونەوە
داکوتان
داقوتان٬ چەقاندن٬ کوتانی سینگ و ئیتر لەسەر زەوی و سەربان و تەختە و دیوار و ئیتر٬ بردنە خووارەوەی سینگ و بزمار و ئیتر بە شووێنێکیدا بە نهێم. لێدان٬ کوتان٬ تێکوتان٬ تەکدانی چتی تۆزاوی.دامەزران٬ کەوڵ و پوست بە جێگایەکی دادان. کوتانی گوڵی گەنم و ئیتر لە جیاتی گێرە
داکوتاندن
(باک.):دامەزراندن
داکوتیان
کوتیان٬ کوتران(بزمار و ئیتر)
داکورپین
(زا.):پۆشین٬ داپۆشین
داکورۆشتن
خوواردن و وورد کردنی چتی ڕەق بە ددانی٬ داکورۆژتن
داکورۆژتن
داکورۆژین
داکوو
(باک.):تاکوو٬ تا٬هەتاکوو
داکووتانن
داکوتان(بۆ سینگ و بزمارو ئیتر). خوسپ کردن٬ لە پاشملە بە خراپە باسی کەسێکی کردن
داکووژان
کووژانەوەی چرا و ئاوور. کۆتایی هاتنی چنینی گۆرە و بەڕە و مافوورە و ئیتر
داکووژاندن
کووژاندنەوەی چرا و ئاوور و ئیتر٬ کۆتایی بە چنینی گۆرەو بەڕە و مافوورە و ئیتر هێنان
داکووژانن
داکووژاندن٬ داشکاندن٬ وەرگێڕان
داکووژیان
(ئەردە.): داکووژان٬ داشکیان٬ هڵەوگڕیان
داکووکی
(ئەردە.): پشتیوانی٬ دۆستایەتی٬ لاکوشی٬ لاکوشکی٬یاریکاری٬ پالووبنی. (ئەردە.): کۆشش. کۆشین٬ تێکۆشان٬ تێکۆشین
داکووکیان
(ئەردە.): تێکۆشان٬ کۆشین٬ تەلاش٬ هەووڵ
داکۆکی
(ئەردە.): پشتیوانداری٬ کۆشش و هەوڵ و تەقەڵا