تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنج داکوتان
ڕیشەداکوتانی درەخت و سەوزایی، جێ گیربوونی چتێک
داکوتان
داقوتان٬ چەقاندن٬ کوتانی سینگ و ئیتر لەسەر زەوی و سەربان و تەختە و دیوار و ئیتر٬ بردنە خووارەوەی سینگ و بزمار و ئیتر بە شووێنێکیدا بە نهێم. لێدان٬ کوتان٬ تێکوتان٬ تەکدانی چتی تۆزاوی.دامەزران٬ کەوڵ و پوست بە جێگایەکی دادان. کوتانی گوڵی گەنم و ئیتر لە جیاتی گێرە
داکوتاندن
(باک.):دامەزراندن
خۆداکوتان
مەبەس لە خۆدامەزراندنە
ڕەگداکوتان
لەجێگایەک جێگیر بوون و مانەوه.چوونە خووارەوەی ڕەگ و ڕیشەی ڕووەکانه بە زەویدا