تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داهات
(موک.):قازانج٬ سوود. دەرامەت
تاریک داهاتن
پەیدابوونی تاریکی، بەسەرداهاتنی تاریکی دووای ڕۆژاوایە
تازە داهاتوو
داهاتن
لەنووێوە پەیدا بوون٬ لەنەبووەوە ڕوودان٬ پەیدابوون. سەرهەڵدان٬ بوونە باوی چتێک٬ تازەهاتن٬ ڕۆچوون٬ تەپین٬ -ی سەربان و ئیتر. –ی دار و چتی ڕاست: خوواربوونەوە٬ چەمان٬ کووڕبوونەوە. ڕاهاتن٬ هۆگربوون٬ ڕام بوون. هاتنەخووار. دوو پارچەبوونی دار بە مشار. شانەکرانی موو و زوڵف و کاکۆڵ. ڕووت بوونی دارودرەخت بەهۆی داباچینی لقەکانیەوە. فێربوونی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووتکردن
داهاتنەوە
کۆم بوونەوە٬ کووڕبوونەوە٬ چەمیانەوە٬ چەمانەوە٬ چۆمانەوە٬ نووچانەوە٬ قەمچانەوە٬ فیچانەوە
داهاتوو
تازەپەیدابوو٬ تازەهەڵکەوتوو٬ چتێکە تازە باوی سەندبێ. گیاداری ڕام بوو. درەختی هەڵپاچراو. چەماوەوە٬ چڤناک. خوواربۆوەوە. دارێکە بەمشار کرابێتە دووپارچە. چاوێکە دەستی بە ژان و گل کردبێ.موو و پرچ و کاکۆڵی شانەکراو
سۆمایی داهاتن
مەبەس لە کووێربوونە.
ڕەشایی داهاتن
کووێرایی داهاتن
کوێربوون٬ سۆمایی داهاتن.
کۆرایی داهاتن
کووێربوون٬ چاو تاریک بوون
بەتانووپۆداهاتن
بەتاناهاتن، بەتان و پۆواهاتن
بەخۆداهاتن
خۆداڕژتن و گەورەبوون
بەزەیی پێداهاتنەوە
بەسەرداهاتن
ئامۆژگاری کردن، هەڵشێلان. تووشی ڕووشەو کێشەهاتن._ی شەو: ڕۆژ ئاوابوون و شەوهاتن
بەگژداهاتن
بەگژاهاتن، بەگژاچوون، بەگژاپەڕین، ئاوقەد بوونی چتێک بە چتێکی تر، ئازاد بەگژ باوکیدا چوو، مێوەکە بەگژ چنارەکەدا چوو: پێ هەڵگەڕا
تاس بەسەرداهاتن
وەلاداهاتن
پێداهاتن
پێرپێداهاتن
بەهەندگرتن. خۆکردنە خزم
پێکداهاتن
شەڕ پێ فرۆشتن، پێکدادان