تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانکە
خروێرکەی باڵندە و ئاژاڵانە و دەتەنێتەوە . پەڕەووران لە شووێنە ڕووتاوەوەکەی خروێرکەی دەردەکەن٬ دانوو٬ دانۆکە٬ دەردەمریشک٬ تیمار و چارەی: ئاو 2000 پڕمەنگەنات(1) ٬ باڵندەکە بە تەنهایی لە ژوورێکی دەکرێت و لە جیاتی ئاو ئەو دەرمانەی سەرەوەی بۆ دادەنرێت دوو سێ ڕۆژان چاک دەبێتەوە
دانکەوتەی
(هەورا.): بە جۆ کەوتنی ئاژاڵ و ماڵات
دانکەوکەرگی
(هەورا.): دانکە مریشکێ
دانگ
کێشێکی ناسراوە لە لای زێڕینگەران بۆ زێڕ و سامان (ملک)ب کاردەبرێ٬ بەش٬ پش٬ پشک٬ دانگێک: واتە بەشێکە لەشەش بەشان لە زەوی و زاران و ماڵ و خانووان. دوو- : دوو بەشە لە 6 دانگان٬ کەمەکاتێک. (کە.): دانگا. ئەندازە و پلە : ئازاد سیی ساڵ لەمەوپێش چۆن بووە ئێستاش هەر لەودانگەدا ماوە
دانگانە
مزومافێکە و بەشێکە لە دانگێک کە دەدرێ
دانگسا
(کە.): کەمەکاتێک٬ مێگەلە کە - یک لەوەڕی: واتە کەمێک
دانگوو
(ئەردە.): نەبەستراو٬ دانەدانە
دانگی
(باک.):دەمێکی ئەوتۆیە ٬ کە تفاقی تێدا دەدرێ بە ئاژاڵ و ووڵاخان
دانگی دانگی
دانگیر
دانەوێڵەیەکە٬ کە نیوەکوڵ بووبێ. چیکەنە
دانگە
پارچە خاکێکە لە نێو پاوانێکیدا٬ کەمەڕی تێدا بلەوەرێندرێ.نێزیکی مەڕی٬ لە کووێستاناندا شووێنێکە لەسەر بەفری ئالیکی بۆ ماڵاتان پەرت دەکەن تا بیخۆن. (باک.):بەرکۆز. (جا.):لای خووارەوەی مێگەلانه٬ ئاوەژووی (کەوانە)یە. (سزیر.):داوێن٬ دامان.
دانۆک
(باک.):شیرینێکە دەدرێ بە خەڵک لە کاتێکیدا٬ ک منداڵ ددانی دەردەکات
دانۆکە
دانکه٬ دانەچۆلەکە٬ دانوو٬ گیایەکە بەرەکەی دانێکی دێنی٬ کە خوواردنی چۆلەکانە. دانووکه٬ خروێرکەی باڵندە و ئاژاڵانە
دانی
(ڕۆژ.):دابەسته٬ دابستوو٬ دابەستی
دانی بە چاویەوە
دانی کرمۆڵ
(هەورا.): ددانی کرمێ٬ دان کرمۆڵ
دانیان
(ئەردە.کە.): دانان. دۆڕاندن٬ چوواندن٬ لەدەست دەرکردن. دامەزراندنی دیوار و کۆڵەکە و ئیتر
دانیشاندن
ڕۆنیشاندن٬ ڕوونیشاندن
دانیشتن
ڕۆنیشتن٬ (هەورا.): نیشتەیره٬ نیشتنەبان زەوی٬ (هەورا.): ئەڕەنیشتەی٬ نیشتن٬ ڕۆنین٬ قووندانەوە٬ قنگدانەوە لەسەر زەوی یا لەسەر چتێکی تر٬ دانیشە:بیشه٬ بنیشەرە٬ (زا.): ڕوونێ
دانیشتنەوە
(باک.):کتووت