تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاڵدان
جەوت و مازووی کوتراو بە مەشکە داکردن، خۆشکردن و دەباغکردنی پێستی خاو بە مازوو و جەوت و تێکوڵە هەنار
ترووسوکەدان
(باک) برووساندن
تلدان
پاڵ بە چەشنێک، بە چتێکەوەنان، کە تل بخووا. زگدان، بەرد یا خشتەکە لە دیواری بۆلای دەرەوە کەمێک یا زۆر دەرکەوتبێ._ی برین: برووسکدان، پلدان. (فە) وورک
توومەدان(ئەردە)
تووڕهەڵدان
تووێشوودان
هەمبانە یا چتێکی ترە، کە تێشووی تێکرێ
تکدان(ڕەوا)
تۆراخدان
کیسەس تۆراخی
تۆلدان(باک)
تۆڵەئەستاندنەوە. لە باکووردا لەباتی جەژنی نەورۆزی جێژنێکی بەناوی_ دەکەن
تۆپ ئاووردان
تۆپ ئاوێژتن، تۆپ ئاگردان. مەبەس لە نابووتیشە
تیرەدان
کێشک، وەکوو فیشەکدان چتێکە تیری تێدا هەڵدەگیرێ
تیف تیفەدان
دووای تاشینی ڕیش و سمێڵ بۆ جاری دووەم گووێزان یا ماکینەی ڕیش تاشینی پێدابخشێنرێتەوە
تیوتیوەدان
تیف تیفەدان
تێبەردان
خەریک کردن، بەگژ یەکتریدا کردن. کارو بەرخ بۆ مژینی داکیان بەڕەڵا کردن. ئاژاڵ لە باغچە بەردان: بەڕەڵاو پەرت و بڵاوکردن. بە گژدا کردن، ئاوڕیشکردن، هشدان. سەگەکەی لە کاروانه کە بەردا، تاژییەکەی لە کەروێشکەکە بەردا. سووتاندن، گڕدان. ئاگری لە پووشەکە بەردا: سووتاندی. سەگ لە خەڵک بەردان، تاژی لە نێچیر بەردان، تاژی و ئیتر بەڕەڵا کردن. پەڕاندنی نێرەیە لە مێ لەکاتی فاڵ و تەگەو کەڵدا
تێزتێزەدان
پەلەپەلکردن لە یەکێک بۆ کردنی کارێک